هەواڵی کوردستان ئێستا

ته‌ندروستی جیهانی: له‌ هه‌رشه‌ش كه‌سێك له‌ پێگه‌یشتوان كه‌سێك رووبه‌ڕووی كێشه‌ی نه‌زۆكی بووه‌ته‌وه‌

ته‌ندروستی جیهانی: له‌ هه‌رشه‌ش كه‌سێك له‌ پێگه‌یشتوان كه‌سێك رووبه‌ڕووی كێشه‌ی نه‌زۆكی بووه‌ته‌وه‌
ته‌ندروستی جیهانی: له‌ هه‌رشه‌ش كه‌سێك له‌ پێگه‌یشتوان كه‌سێك رووبه‌ڕووی كێشه‌ی نه‌زۆكی بووه‌ته‌وه‌

2023-04-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ شه‌ش كه‌سی پێگه‌یشتوو له‌ جیهاندا یه‌ك كه‌س رووبه‌ڕووی كێشه‌ی نه‌زۆكی بووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی راپۆرتێك كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانییه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ سه‌رانسه‌ی جیهاندا، ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س به‌ درێژایی ژیانیان رووبه‌ڕووی كێشه‌ی نه‌زۆكی ده‌بنه‌وه‌، له‌ كاتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كرێت سه‌دا17.5 ی پێگه‌یشتووان به‌ ده‌ست كێشه‌ی نه‌زۆكییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، ئه‌م ره‌وشه‌ نیشانی ده‌دات كه‌ به‌په‌له‌ پێویست به‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن هه‌یه‌ بۆ چاودێریی منداڵبوون به‌ نرخێكی گونجاو و كوالیتی به‌رز.

كێشه‌ی نه‌زۆكی كه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌نێوان ناوچه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی سنووردار جیاوازه‌، بووه‌ته‌ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیی جیهانیی، رێژه‌ی نه‌زۆكی له‌ وڵاتانی داهات به‌رزدا سه‌دا 17.8 و له‌ وڵاتانی داهات مامناوه‌ند و نزمدا سه‌دا16.5ه‌.

وه‌ك ده‌بینرێت پشتیوانی دارایی پێویست ته‌رخان نه‌كراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ره‌كانی ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كه‌، به‌تایبه‌تی منداڵی بلووری و ته‌كنه‌لۆجیاكانی دیكه‌ی زاوزێ له‌باره‌ی نه‌زۆكی، هاوكات به‌هۆی به‌هۆی تێچووی زۆر و چه‌واشه‌كاری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌، زۆر كه‌س ناتوانن ده‌ستیان به‌ چاره‌سه‌ر بگات.

له‌ زۆرێك له‌ وڵاتاندا، خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خۆیان خه‌رجی چاره‌سه‌ری منداڵبوون دابین ده‌كه‌ن، له‌ كاتێكدا نه‌زۆكی كێشه‌یه‌كه‌ كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر عه‌قڵییه‌ت و ده‌روونی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه‌كان دروست ده‌كات، هاوكات ره‌نگه‌ چه‌واشه‌كاری و كێشه‌ی دارایی لێبكه‌وێته‌وه‌، راپۆرته‌كه‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ رێژه‌ی نه‌زۆكی له‌ جیهاندا به‌رزه‌، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ زۆر وڵات و هه‌ندێك ناوچه‌دا كه‌می داتا هه‌یه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌.