English | عربي

زەمینلەرزەیەك خانەقین و كەلاری هەژاند


زەمینلەرزەیەك خانەقین و كەلاری هەژاند

2019/01/14 | 23:20

(هەواڵ كوردستان)-

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق راگەیاند ئەمشەو زەمینلەرزەیەك بەگوڕی 4,6 بەپێوەری ڕێختەر، شارەكانی خانەقین و كەلاری هەژاند.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، كاتژمێر09،17ی ئەمشەو لە دوورایی 32 كیلۆمەتری باشووری رۆژهەڵاتی خانەقین زەمینلەرزەیەك رووی داوە.

هاووڵاتیانی خانەقین و كەلار هەستیان بە هێزی زەمینلەرزەكە كردووە، بەڵام هیچ هەواڵێك لەبارەی كەوتنەوەی زانی گیانی و مادی بڵاو نەبووەتەوە.

وەزارەتی گواستنەوە داوای لە هاووڵاتیانی ئەم سنوورانە كردووە ئاگەدار خۆیان بن لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی زەمینلەرزە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending