ئهمینداری گشتی یهكگرتوو: ئەوەی لە ئەقسا دەگوزەرێ شکاندنی شکۆی نوێژخوێنانه
2023-04-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئهمینداری گشتی یهكگرتوو: ئەوەی لە (قودس وئەقسا وغەزە) دەگوزەرێ دەربڕینی ڕاستەقینەی قەوارە ستەمکارەکەی زایۆنیزمە ونیشانەی شڵەژانی ناسەقامگیری دەوڵەتەکەیانە.
مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان له تویتێكدا ڕایگهیاند: ئەوەی بەم ڕەمەزانە لە (قودس وئەقسا وغەزە) دەگوزەرێ ،لەپێشێلکردنی پیرۆزیەکان و شکاندنی شکۆی نوێژخوێنان وبۆمبارانکردنی خەڵکی سڤیل،دەربڕینی ڕاستەقینەی قەوارە ستەمکارەکەی زایۆنیزمە ونیشانەی شڵەژانی ناسەقامگیری دەوڵەتەکەیانە.
ئاماژهی بهوهشكرد، نەفرەت لەستەم وداگیرکار ،درود بۆ ئەقسا وغەزەی خۆڕاگر.