ئەڵمانیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی راگرت
2023-04-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگهیاند: تورکیا ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی سلێمانیدا داخستووە، کۆمپانیای کۆندۆری ئەڵمانی ناتوانێت بەسەر ئاسمانی تورکیادا گەشت بکات بۆ سلێمانی.
ھەندرێن ھیوا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگەیاند، گەشتی ئاسمانی سبەینێ لە نێوان سلێمانی و دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا ھەڵوەشێندراوەتەوە.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاماژهی بهوهشكرد، بەھۆی ئەوەی تورکیا ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی سلێمانیدا داخستووە، کۆمپانیای کۆندۆری ئەڵمانی ناتوانێت بەسەر ئاسمانی تورکیادا گەشت بکات بۆ سلێمانی.
سێ رۆژ لەمەوبەر دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا رایگەیاند، گەشتەکانیان لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانیدا تاوەکو مانگی تەمموز راگرتووە.