فڕۆكەخانەی سلێمانی راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگهیاند: بەهۆی داخستنی ئاسمانی توركیا بە ڕوی گەشتە ئاسمانییەكانی سلێمانیدا گەشتی سبهی (دۆسلدۆرف ــ سلێمانی _ دۆسلدۆرف) ههڵوهشێنراوهتهوه.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، بەهۆی داخستنی ئاسمانی توركیا بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیاوە تا 3ى تەمموزی 2023، ئاگاداری گەشتیارانی بەڕێزی گەشتی ژمارە (DE 827) لەنێوان (دۆسلدۆرف ــ سلێمانی _ دۆسلدۆرف) دەكەین، بەهۆی پێنەدانی ڕەزامەندی بە تێپەڕبوونی فڕۆكەی هێڵی ئاسمانی كۆندۆر بەسەر ئاسمانی تووركیادا گەشتی كۆمپانیای ناوبراو هەڵوەشاوەتەوە.
ئهوهشیانخستوهتهڕوو، لێرەوە دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیان و گەشتیارە بەڕێزەكانمان، فڕۆكەخانەمان لە ڕێگای كەناڵی پەیوەندییە ڕەسمییەكانەوە لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ چارەسەركردنی ئەم گرفتە و ئاسایی كردنەوە گەشتەكان، لە هەر گۆڕانكارییەك هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە.