هەواڵی کوردستان ئێستا

پرۆسه‌یه‌كى سه‌ربازى بۆ كیۆماڵكردنى دۆڵى حۆران وناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى ده‌ستیپێكرد

پرۆسه‌یه‌كى سه‌ربازى بۆ كیۆماڵكردنى دۆڵى حۆران وناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى ده‌ستیپێكرد
پرۆسه‌یه‌كى سه‌ربازى بۆ كیۆماڵكردنى دۆڵى حۆران وناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى ده‌ستیپێكرد

2019-12-19 00:00:00 - سەرچاوە: ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی

 

 

 

به‌غدا-اه‌ع

 

ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌یه‌كى سه‌ربازى بۆ كیۆماڵكردنى دۆڵى حۆران له‌رۆژئاواى ئه‌نبار له‌شانه‌ى تیرۆرستییه‌كانى داعش خسته‌ڕوو.

لیوا ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)راگه‌یاند "ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى له‌میان كه‌رتى جه‌زیره‌ ڕاگه‌یاندووه‌ به‌پاڵپشتى كه‌رته‌كانى سوپا وهێزى ئاسمانى وهاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى وحه‌شدى هۆزه‌كان".

وتیشى"ئامانجى پرۆسه‌ى سه‌ربازییه‌كه‌ كیۆماڵكردنى دۆڵى حۆران وناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رێتى له‌شانه‌كانى تیرۆرستانى داعش".

خه‌فاجی دووپاتیكرده‌وه‌ "ئامانجى پرۆسه‌ هه‌مه‌چه‌شنه‌ییه‌كانى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان راوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعشه‌"،روونیشیكرده‌وه‌"فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ رۆژانه‌ پێشڕه‌وى ده‌كات بۆ له‌ناوبردنى تیرۆرستانى داعش".

كه‌چى قاسم موسلیح فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى رۆژئاواى ئه‌نبار له‌حه‌شدى شه‌عبى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌دابوو،ناوچه‌ بیابانه‌كان كه‌عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ئه‌ردن وسوریا وسعودیه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ته‌واوه‌تى پارێزراوه‌.