(باس‌نیوز) زانیاریی گرنگ له‌سه‌ر چه‌ند كه‌یسێكی ونبوانی هه‌ڵه‌بجه ده‌خاته ڕوو
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی چه‌كی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه زانیاری له‌سه‌ر كه‌یسی ونبوانی هه‌ڵه‌بجه ده‌خاته ڕوو و باس له‌وه ده‌كات له‌و باره‌وه دوو ئاماریان له‌به‌رده‌سته.
لوقمان عه‌بدولقادر، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "پێشووتر 74 میراتگری ونبووی هه‌ڵه‌بجه‌مان هه‌بوو، ئێستا 73 خێزان داوای 118 منداڵی ونبووی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن، میراتگرن، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی ئێمه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌رمان گرتووه بۆ نموونه، (فاروقی‌زه‌واره) كه به‌رپرسی مانگی سووری ئێران بووه له پاوه و هه‌ورامانی رۆژهه‌ڵات ده‌ڵێت من 372 منداڵی هه‌ڵه‌بجه‌م له ساڵی 1988داوه‌ته سه‌رووی خۆمان، پیاوێكی دیكه به‌ناوی (ئاغای بلوریان)كه خه‌ڵكی سنه‌یه و ده‌چێت منداڵێك وه‌رده‌گرێت، بۆ بنه‌ماڵه‌ی جه‌عفه‌ری ده‌ڵێت: "47 منداڵی هه‌ڵه‌بجه له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی بوون له‌و ژماره‌یه دانه‌یه‌كمان هه‌ڵبژاردووه بۆ خۆمان به‌ناوی (ئالان تۆفیق)".
گوتیشی: "منداڵمان هه‌یه له تاران و كرماشان ون بووه، به‌ڵام له سنه و هه‌ورامانی ئه‌ودیو 215 منداڵێكی ونبووی هه‌ڵه‌بجه هه‌بووه، به‌ڵام دوای كه‌یسی (مریه‌م و ئه‌عزه‌م) كه وتیان هه‌ڵه‌بجه‌یین و دوای كه‌یسه‌كانیان ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌ی وه‌رگرت، خه‌ڵك سڵ ده‌كاته‌وه".
راشی گه‌یاند: "به‌پێی دوو به‌ڵگه له‌به‌رده‌ستمانه، دووكه‌س ئاماده‌ن شاهێدی بده‌ن له‌وه‌ی یه‌كێكیان ده‌ڵێت 372 منداڵ و یه‌كێكی دیكه 47 منداڵ، واته ئه‌م ئامارانه زیاترن له‌و ژماره‌ی خه‌ڵك داوا ده‌كات، واته ونبوه‌كان له 118 كه‌س زیاترن، بۆ زانیاریتان ئه‌م دوو كه‌سه‌مان هێناوه‌ته وه‌زاره‌تی شه‌هیدان كاتی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی راست بسه‌لمێندرێت".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "ئه‌م رێژه زۆره‌ی منداڵی هه‌ڵه‌بجه چاره‌نووسان نادیاره، كاتی خۆی ئێمه سه‌ردانی ئێرانمان كرد، له‌وێ كه‌سێكیان پێ ناساندین كه به‌رپرسی شه‌هیدانی ئێران بوون ئه‌و گوتی منداڵێكی زۆری هه‌ڵه‌بجه له فه‌رمانگه‌ی منداڵ پارێزانی ئێران كه ناوێكی دیكه‌یه، ئه‌و فه‌رمانگه منداڵه‌كانی داوه به خێزانه ئێرانییه‌كان و ناسنامه‌یان بۆ ده‌رهاتووه و دۆزینه‌وه‌یان ئەسته‌مه، ئێستا گرفتمان هه‌یه په‌رله‌مانتارانی ئێران به ئێمه‌یان گوت ئه‌م فه‌رمانگه به یاسا رێك خراوه و ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ن له‌رێگای په‌رله‌مانی عێراقه‌وه نووسراوێك بكات بۆ ئێران كه بتوانین سه‌یری دۆسیه‌ی ئه‌و فه‌رمانگه بكه‌ن، چونكه به‌پێی یاسا كه‌س ناتوانێت سه‌یری دۆسیه‌ی ئه‌و فه‌رمانگهیە بكات، تا خۆی ره‌زامه‌ند نه‌بێت".
لوقمان عه‌بدولقادر ئه‌وه‌شی خسته ڕوو": "ده‌بێت خاوه‌نی منداڵه ونبووه‌كان خۆی بێت و بڵێت ئه‌م منداڵه‌ی وه‌رگرتووه، به مه‌رجێك مێژووه‌كه‌ی هی 1988 بێت، به‌داخه‌وه دواتر سه‌ردانی به‌غدامان كرد بۆ ئه‌م نووسراوه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌كراوه".