مستەفا عبدالله: بەرپرسانی هەرێم بۆ مانەوەی خۆیان ئامادەی هەمو ملكەچیەكن بۆ نەیاران
2023-04-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
كارگێڕێكی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: هاوڵاتیانی كوردستان بێزارن لەو منافەسە ناشەریفانەی بەرپرسانی هەرێم و حزبەكانی دەسەڵات دەیكەن.
مستەفا عبدالله كارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بڵاویكردەوە: هاوڵاتیانی كوردستان بێزارن لەو منافەسە ناشەریفانەی بەرپرسانی هەرێم و حزبەكانی دەسەڵات دەیكەن و نیو سەدەیە خەڵكی كوردستان دەكەنە قوربانی ویستە حزبی و شەخسیەكانی خۆتان ، ئامادەی هەموو ملكەچیەكن بۆ نەیاران بۆ مانەوەی خۆتان.
وتیشی: ئەوەی بیری لێ ناكەنەوە خزمەتی نیشتمانە، هەر ڕۆژە نەهامەتیەك دێننە سەر ئەم گەلە خێر لەخۆ نەدیوە و شكۆی هەمو پیرۆزیەكانی نیشتمانتان شكاند و ئایندەی گەلێكی ستەمدیدە بەرەو نادیاری دەڕوات بەهۆی سیاسەتە هەڵەكانی ئێوە.