هەواڵی کوردستان ئێستا

دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن لە توركیا: 26 حزبی سیاسی لیستی ناوی بەربژێرەكانیان پێشكەش كردووە

دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن لە توركیا: 26 حزبی سیاسی لیستی ناوی بەربژێرەكانیان پێشكەش كردووە
دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن لە توركیا: 26 حزبی سیاسی لیستی ناوی بەربژێرەكانیان پێشكەش كردووە

2023-04-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن لەتوركیا، ئاشكرایكرد: 26 حزبی سیاسی لیستی ناوی بەربژێرەكانیان بۆ 28هەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیا كە بڕیارە رۆژی 14ی ئایار بەڕێوەبچێت، پێشكەشكردووە.

ئەحمەد یەنەر سەرۆكی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن لەتوركیا، رایگەیاند: كاتژمێر 5ی ئێوارەی دوێنێ‌ وادەی رادەستكردنی لیستی بەربژێرانی حزبە سیاسییەكان كۆتایی هات، وئاماژەی بەوەكرد: ئەمڕۆ، تەواوی ئەو پارتانەی كەبەشدارن لەهەڵبژاردنەكانی گشتی توركیا، ناوی بەربژێرەكانیان رادەستی دامەزراوەی هەڵبژاردنی وڵاتیان كردوە.

یەنەر ئاشكراشیكرد: ئەو حزبە سیاسییانەی تا كاتژمێر 5ی ئێوارە لیستی ناوی بەربژێرەكانیان رادەستی دامەزراوەكە كردووە بەپێی ماددەكانی 14،13، 15 و 16هەمینی یاسای هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمان تاكو 11ی نیسان لێكۆڵینەوە لە پابەندبوونیان بە مەرجەكان دەكرێت وئەگەر هەر كەموكوڕییەك هەبێت ئەوا حزبە سیاسییەكان ئاگادار دەكرێنەوە كە تەواوی بكەن.

یەنەر هیوای خواست پرۆسەكە ببێتە مایەی خێر بۆ دیموكراسی وحزبە سیاسییەكان و رایگەیاند: 26 حزبی سیاسی بەربژێریان بۆ 28هەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیا پێشكەشكردووە.