كەشناسی هەرێم باری كەش و هەوای ئەمڕۆو سبەی ڕاگەیاند
كەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئهمرۆ و سبهینێی بڵاوکردەوە، بهپێی پێشبینییهكانیش پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە 11ی نیسانی 2023 بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی بەیانیدا باران بارین لە سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات لە دوای نیوەرۆ سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە لە کاتەکانی شەودا رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، پلەکانی گەرماش نزم دەبێت بە (1-3) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
سبەینێ چوارشەممە، لە ئەنجامی زیادبوون و قووڵبوونەوەی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەراست شەپۆلێکی سەرتاسەری باران بارین تەواوی ناوچەکەمان دەگرێتەوە باران بارینی مام ناوەند و لێزمە باران لە ناوچە جیا جیاکان دەبێت کاریگەریەکەی لە دوای نیوەرۆ بە هێزتر دەبێت سەرەتا لە رۆژئاوای هەرێم و سنووری پارێزگای دهۆک دابارینی بەهێز دەبێت و لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت, کاریگەریەکەی لە دوای نیوەرۆ درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پاڕیزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ناوچەشاخاویەکان و سەنتەری پارێزگای هەولێر, وە لە کاتەکانی ئێوارە درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای کەرکوک و سلێمانی و هەڵەبجە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (3-5) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 20
سلێمانی : 20
دهۆک : 18
کەرکوک : 23
هەڵەبجە : 21
زاخۆ : 17
سۆران : 17
گەرمیان : 26