هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی: تا ئێستا رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بەناڕوونی ماوەتەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی: تا ئێستا رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بەناڕوونی ماوەتەوە
ئەندامێكی لیژنەی دارایی: تا ئێستا رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بەناڕوونی ماوەتەوە

2023-04-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد: نزیكین لەمێوانداریكردنی محمد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی گفتوگۆكانی تێپەڕاندنی پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی وڵات، ئاشكرایكرد: رێكخستنەوە بۆ موچەی حەشدی شەعبی وگرێبەستەكانیان دەكرێت لەبودجەی نوێ دا.

حوسەین موئنیس، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق، بۆ رۆژنامەی سەباح رایگەیاندوە: پەرلەمان ولیژنەی دارایی جددین لە دەرخستنی باشترین بودجە وگوتی: لیژنەی داراییش زۆر بەجیددی كاری لەسەر دەكەن بەبێ ئەوەی بۆ حكومەت بگەرێنرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: گفتوگۆكان لەبارەی بڕگەكانی بودجەوە بەردەوامن، بۆ ئامادەكردنی راپۆرتێكی تێروتەسەل، هەرچەندە ئاڵنگاری زۆرمان لەبەردەم هەیە، بۆ كەمكردنی خەرجییەكان و، زیاتركردنی داهاتەكان لەبودجەی ئەم ساڵ دا، جگە لەبەرزی رێژەی كورتهێنان، بۆیە لیژنە كار لەسەر كەمكردنەوەی خەرجییەكان دەكات، تا لەساڵانی داهاتوو دا كێشەمان بۆ دروست نەبێت بەهۆی ئەو كورتهێنانە گەورەیەی كەلەبوجەكە دا هەیە.

لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستانیشەوە ناوبراو رایگەیاند: تا ئێستا رێككەوتنی نێوان هەرێم وبەغدا بەناروونی ماوەتەوەو، دەبێ بزانین سۆمۆ چ رۆڵێكی لەو رێككەوتنەدا هەیە، ئایە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان لەپرۆسەی فرۆشتنی نەوتدا لەو حسابە بانكییەی كە باسی لێوە دەكرێت لەژێر چاودێری حكومەت دا دەبن؟

راشیگەیاند: لەم نزیكانە سەرۆك وەزیرانی عێراق بانگهێشتی لیژنەی دارایی دەكەین، بۆ ئەوەی رونكردنەوەی پێویست لەبارەی چەند پرسێكەوە لەسەر دارشتنی بودجەی گشتی پێمان بدەن.