English | عربي

پارتی و گۆڕان ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە


پارتی و گۆڕان ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە

2019/01/15 | 15:50

(هەواڵ كوردستان)-  

 

پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکەی نێوانیان، ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوی هاوبەشی پارتی و گۆڕان، كۆبونەوەكە لە كەشێكی بەرپرسیارانە‌و بە گیانی كاری هاوبەش ‌و پێكەوەیی لە پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەت لەسەر بنەمای تێگەیشتنی تەواو ‌و وەك، هەردوولا لەسەر بنەمای خزمەتگوزاری چاكسازی بنەڕەتی ‌و هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی، بەڕێوەچوو.

 

هەرەوها ڕوونیش کراوەتەوە، هەردوولا، كۆكبوون لەسەر بوونی بەرنامەی هاوبەشی لایەنە بەشداربووەكان ‌و بۆ ئەو مەبەستەش بریاردراوە هەردوولا دوو لیژنە دروست بكەن، بۆ یەكخستنی روانگەی بزوتنەوەی گۆڕان ‌و پارتی دیموكراتی كوردستان، لەسەر كارنامەی حكومەت ‌و لیژنەیەك بۆ دانانی پێوەرەكانی چۆنیەتی بەشداریكردن لە حكومەت.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

بەلاغی كۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان ‌و وەفدی دانوستانكاری بزوتنەوەی گۆڕان

 

لە درێژەی بەڕێوەچوونی هەوڵی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ‌و خێراتركردنی گفتوگۆكان لەسەر بەرنامەی كابینەی نۆیەم ‌و پێكهاتەكەی، رۆژی 15ی1ی 2019، شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی، لەگەڵ وەفدی دانوستانكاری بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوە.

 

كۆبونەوەكە لە كەشێكی بەرپرسیارانە‌و بە گیانی كاری هاوبەش ‌و پێكەوەیی لە پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەت لەسەر بنەمای تێگەیشتنی تەواو ‌و وەك، هەردوولا لەسەر بنەمای خزمەتگوزاری چاكسازی بنەڕەتی ‌و هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی، بەڕێوەچوو.

 

هەردوولا، كۆكبوون لەسەر بوونی بەرنامەی هاوبەشی لایەنە بەشداربووەكان ‌و بۆ ئەو مەبەستەش بریاردراوە هەردوولا دوو لیژنە دروست بكەن، بۆ یەكخستنی روانگەی بزوتنەوەی گۆڕان ‌و پارتی دیموكراتی كوردستان، لەسەر كارنامەی حكومەت ‌و لیژنەیەك بۆ دانانی پێوەرەكانی چۆنیەتی بەشداریكردن لە حكومەت.

 

هەردوولا جەختیان كردەوە لەوەی، دەبێت پەلە بكرێت ‌و چیدی پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت ‌و رێزگرتن لە ئیرادەی دەنگدەران دوا نەخرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending