هەواڵی کوردستان ئێستا

رووسیا: "ئەگەری درێژکردنەوەی رێککەوتنی رەوانەکردنی دانەوێڵە لاوازە"

رووسیا:
رووسیا: "ئەگەری درێژکردنەوەی رێککەوتنی رەوانەکردنی دانەوێڵە لاوازە"

2023-04-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


 

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

گوتەبێژی کرملین، دمیتری پێسکۆڤ بە ئاماژەدان بەوەی لە میانی رێککەوتنی رەوانەکردنی دانەوێڵەدا ئەو بەشەی پەیوەندیی بە رووسیاوە هەیە جێبەجێ نەکراوە، رایگەیاند: "هیچ رێککەوتنێک لەسەر یەک پێ راناوەستێت، بەڵکوو پێویستە لەسەر دوو پێ بوەستێت. بۆیە ئەگەر دۆخەکە بەم جۆرە بێت ئەگەری (درێژکردنەوەی رێککەوتنی رەوانەکردنی دانەوێڵە) لاوازە".

دمیتری پێسکۆڤ لە مۆسکۆی پایتەخت بۆ میدیاکاران دوا و لەبارەی رەوانەکردنی دانەوێڵە کە لە ٢٢ی تەمووز لەنێوان تورکیا، ئۆکراینا، رووسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان رێککەوتنی لەسەر کرا، ئاماژەی بەوە دا کە لەو رێککەوتنەدا ئەو بەشەی پەیوەندی بە رەوانەکردنی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان و پەیینی رووسیاوە هەیە جێبەجێ نەکراوە.

گوتەبێژی کرملین سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە رێککەوتنەکە تەنها بۆ ماوەی ٦٠ رۆژ درێژکراوەتەوە، چونکە نیوەی رێککەوتنەکە جێبەجێ نەکراوە و گوتی: "دەزانین نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمبارەیەوە دەستپێشخەرییان کردووە، بەڵام هێشتا بەشی دووەمی رێککەوتنەکە جێبەجێ نەکراوە. هیچ رێککەوتنێک لەسەر یەک پێ راناوەستێت، بەڵکو پێویستە لەسەر دوو پێ بوەستێت. بۆیە ئەگەر دۆخەکە بەم جۆرە بێت ئەگەری (درێژکردنەوەی رێککەوتنی رەوانەکردنی دانەوێڵە) لاوازە".

پێسکۆڤ سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە هێشتا ئەمریکا ڤیزەی بە شاندی رووسیا بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ نەداوە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و گوتی: "ئەمە بە کارێکی باش نازانین. پێویستە ئەمریکا بەتەواوی ئەرکەکانی خۆی هەڵبستێت، چونکە بارەگای گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو وڵاتەیە".​​​​​​​