هەواڵی کوردستان ئێستا

بەهۆی ژەهراویبوونی بەکۆمەڵ لە قوتابخانەکانی ئێران چەند کەسێک دەستگیرکران

بەهۆی ژەهراویبوونی بەکۆمەڵ لە قوتابخانەکانی ئێران چەند کەسێک دەستگیرکران
بەهۆی ژەهراویبوونی بەکۆمەڵ لە قوتابخانەکانی ئێران چەند کەسێک دەستگیرکران

2023-04-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بەهۆی ژەهراویبوونی بەکۆمەڵ لە قوتابخانەکانی ئێران کە زۆربەی ئەو قوتابییانەی ژەهراوی بوون کچ بوون و بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانیش ناڕەزایەتی بەدوای خۆیدا هێنا، چەند کەسێک دەستگیرکران.

پارێزگای بوروجەرد رایگەیاند ئەو کەسانە دەستگیرکراون کە پەیوەندییان هەبووە بە حاڵەتەکانی ژەهراویبوونی بەکۆمەڵ لە قوتابخانەکان لەو پارێزگایە.

لە راگەیەندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە تۆمارکردنی حاڵەتەکانی ژەهراویبوون لەم رۆژانەی دواییدا نیگەرانی قوتابییان و کەسوکاریانی لێ کەوتووەوە، تیایدا هاتووە: "ئەو کەسانە دەستگیرکراون کە دەرکەوتووە هەوڵیان داوە بۆ داخستنی قوتابخانەکان، تێکدانی ئاسایش و ئارامی قوتابخانەکان و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو قوتابییان".

پارێزگای بوروجەرد باسی لەوە نەکردووە کە ژمارەی دەستگیرکراوان چەندە، سەرنجیشی خستووەتە سەر ئەوەی کە ئەو کەسانە بەتوندترین شێوە سزا دەدرێن.

لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا ماوە ماوە لە قوتابخانەکانی ئێران ژەهراویبوونی بەکۆمەڵ روودەدات و زیاتر کچە قوتابییەکان تووشی ژەهراویبوون دەبن. ئەو قوتابییانەی ژەهراویبوون تووشی چەند حاڵەتێک بوون لەوانە؛ کێشەی هەناسەدان، دڵ تێکهەڵاتن، سەرئێشە و بێهێزیی.

دوای نزیکەی یەک مانگ لە تۆمارنەکردنی حاڵەتەکانی ژەهراویبوونی بە کۆمەڵ، لەم رۆژانەی دواییدا دیسانەوە تۆمارکردنی حاڵەتەکان دەرکەوتووەتەوە. ​​​​​​​