ئەمەریکا دەڵێت هێزەکانی ئەندامێکی ڕێکخراوی داعشییان لە سوریا دەستگیرکردووە
2023-04-13 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا
نێوەندی فەرماندەیی لەشکری ئەمەریکا (CENTCOM) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سوپای ئەمەریکا هێرشێکی بە فڕۆکەی هێلیکۆپتەر ئەنجامداوە و ئەندامێکی ڕێکخراوی داعش و دوو یاریدەدەریی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستگیرکردووە. سەرکردایەتییەکە وتی " دەستگیرکردنی حوزەیفە ئەل یەمەنی و یاریدەدەرەکانی توانای ڕێکخراوەکە بۆ پلانگێڕان و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی تێکدەدات." لە ماوەی ڕابردوودا لەم مانگەدا سوپای ئەمەریکا وتی ڕابەرێکی باڵای ڕێکخراوی داعشییان لە سوریا کوشتووە کە ناوی خالید ئەید ئەحمەد ئەل جبوری بووە. ئەمەریکا وتی جبوری بەرپرس بووە لە پلاندانان بۆ هێرشەکانی داعش لە ئەوروپا و تورکیا و لە هەمان کاتیشدا پەرەی بە پێکهاتەی ڕێکخراوەکە داوە لە تورکیا. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز