هەواڵی کوردستان ئێستا

پەرلەمانی عیراق پرۆژە یاسای بودجە تاوتوێ ناكات

پەرلەمانی عیراق پرۆژە یاسای بودجە تاوتوێ ناكات
پەرلەمانی عیراق پرۆژە یاسای بودجە تاوتوێ ناكات

2023-04-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئەنجومەنی نوێنەران، كارنامەی كۆبوونەوەی رۆژی شەممەی بڵاوكردەوە،سەرۆكی ئەنجومه‌نه‌كه‌ش دەگەڕێتەوە سەر كارەكەی.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، كارنامەی كۆبوونەوەی رۆژی شەممەی بڵاوكردەوە، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش، دوای كۆتایی هاتنی مۆڵەتەكەی دەگەڕێتەوە سەر كارەكەی.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رۆژی شەممە دەنگ لەسەر تەواوكردنی پرۆژە یاسای سەرچاوە بۆماوەییەكان و پرۆژەیاسای هەمواری یاسای چاودێری خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان دەدات و خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ پرۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی دەكرێت.
بە پێی راگەیەنراوێكی نوسینگەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، حەلبوسی مۆڵەتە 15 رۆژییەكەی كۆتایی هاتووەو رۆژی شەممە وەك سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەستبەكار دەبێتەوە.