سوودانی لەگەڵ لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی پلانی حکوومەتەکەی بۆ پێشخستنی پیشەسازی نەوت لەگەڵ لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سودانی پێشوازیی کردووە لە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران.
راشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەیەکدا، جەخت کراوەتەوە لەسەر پێشخستنی پیشەسازی نەوت و رێکخستنی پرۆسەی ھەناردەکردنی نەوت، بەتایبەتی دوای رێککەوتنەکەی ئەم دواییە کە لەنێوان حکوومەتی فیدراڵیی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کراوە سەبارەت بەھەناردەکردنی نەوت کە ئەوە رێگا خۆشکەرە بۆ پەسەندکردنی یاسایی نەوت و غازی فیدراڵیی.
لەوبارەیەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە داوە کە گرنگی زۆر بە بەپرسی وزە و پلانەکان بۆ پێشخستنی پیشەسازی نەوت دەدەن، بۆ ئەوەی عێراق رۆڵێکی گرنگی ھەبێت لە بازاڕەکانی غازی جیھاندا.