بازرگانی عێراق: پێنجشەممە بەشە خۆراكێكی تر دابەش دەكەین
دیجیتاڵ میدیای سپێده
وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایدەگەیەنێت بەشەخۆراكێكی تر بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەكرێت و كۆمەڵێك مادەی خۆراكی لەخۆ گرتووە، كاتی دابەشكردنەكەشی رۆژی پێنجشەممە دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند: دەستپێكردنی چوارەمین ژەمی سەبەتەی خۆراك ڕادەگەیەنین كەڕۆژی پێنجشەممە دەست پێ دەكات.
لەم بارەیەوە ئەسیر داود وەزیری بازرگانیی عێراق ئاماژەی بەوەكرد: رۆژی پێنجشەم 20ـی نیسان دەست بە دابەشكردنی سەبەتەی چوارەمی خۆراكی ساڵی 2023 دەكرێ.
ئەوەشی خستەڕوو: كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانیكردن بە كەلوپەلی خۆراك، ئامادەكارییە لۆجستی و كارگێڕییەكانی تەواو كردووە بۆ وەرگرتنی ئەو كەرەستەیەی دابین كراوە بۆ سەبەتەی خۆراك لە كۆگەكانیدا، هەروەها هەموو ئەو هاووڵاتییانەی كە سیستمی كارتی بەشەخۆراكی هەیە سوودمەند دەبن.
ڕوونیش كراوەتەوە: سەرجەم ستافەكانی پارێزگاكانی عێراق، لە ڕۆژانی جەژنیشدا لە كار دەبن بۆ گەیاندنی سەبەتەی خۆراك بە شارەكان و دواتر دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتییان، هەروەها دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك بەبێ كەموكوڕییە و سەرجەم مادە خۆراكییەكانی ئامادە كراوە.
باس لەوەشكراوە: مادە خۆراكییەكان بۆ ئەو مانگە بریتین لە نیسك و لەتكەنۆك و فاسۆڵیا و برنج و شەكر و زەیت و ئاوەتەماتە.