هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو، ئیدانەی دەستگیركردنی سەرۆكی بزوتنەوەی نەهزەی تونس دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو، ئیدانەی دەستگیركردنی سەرۆكی بزوتنەوەی نەهزەی تونس دەكات
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو، ئیدانەی دەستگیركردنی سەرۆكی بزوتنەوەی نەهزەی تونس دەكات

2023-04-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دوای چەند كاتژمێرێك لەدەستگیركردنی سەرۆكی بزوتنەوەی نەهزەی تونس، دوێنێ‌ دەسەڵاتدارانی تونس بریاریان دا بەداخستنی تەواوی بارەگاكانی بزۆتنەوەی نەهزە.

دەسەڵاتدارانی تونس دوێنێ‌ كۆبوونەوەكانیان ئەنجامدا وتێیدا بریاریاندا بەداخستنی تەواوی بارەگاكانی بزوتنەوەی نەهزە، هاوكات هێزەكانی پۆلیس بارەگای كۆبوونەوەكانی بەرەی (خەلاس)یان داخست.

ئەم رێوشوێنەی دەسەڵاتدارانی تونس دوای چەند كاتژمێرێك هات لەدەستگیركردنی سەرۆكی بزوتنەوەی نەهزە (راشد غەننووشی)، كەهاوكات سەرۆكی پەرلەمانی هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتەشە بەڵام سەرۆكی تونس لەتەممووزی 2021 كودەتایەكی سپی بەسەر شەرعییەتی وڵاتدا ودووری خستەوە وهەڵبژاردنی پێشوەختەی پار ساڵ ئەنجامدا كەرێژەیەكی زۆر كەم هاوڵاتیان بەشداریان تیادا كرد.

هەر بەهۆی ئەو پێشهاتانەی تونس، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئیدانەی دەستگیركردنی سەرۆكی نەهزەی تونس وداخستن وقەدەغەكردنی بزوتنەوەی نەهزەی لەتونس كرد.

لەتویتێكدا، مامۆستا سەلاحەدین محمد بهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو رایگەیاندوە: بەداخەوە گوێبیستی هەواڵی هەڵكوتانە سەر ماڵی شێخ راشید غەننووشی سەرۆكی بزۆتنەوەی نەهزە و سەرۆكی پەرلەمانی تونس و دەستگیركردنی دەبین.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو، ئیدانەی ئەو هەڵسوكەوتە ناشیرینەی دەسەڵاتدارانی تونس دەكات كەبەرامبەر بە هێمایەكی هزری وبیرمەندێكی وەسەتی و لەشەوانی قەدری رەمەزاندا ئەنجامیانداوە.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو نیگەرانی خۆی لەوە راگەیاند كە دۆخی تونس گەیشتووەتە ئەو ئاستە، كەدەستی تێكدەر و توندوتیژی بگاتە هێماكانی وڵاتەكەیان و ناوبراو داوای ئازادكردنیشی دەكات.