سه‌رۆك بارزانی: گه‌مارۆ درابووین سوپاس بۆ خوا کە سه‌ركه‌وتوو بووین
هەولێر-KDP.info- سه‌رۆك بارزانی له‌میانه‌ی به‌رنامه‌ی "سطر الاوسط"ی كه‌ناڵی ئێم بی سی كۆمه‌ڵێك پرس و بابه‌ت ده‌خاته ڕوو و په‌رده له‌سه‌ر رووداوه‌كانی مێژوو هه‌ڵده‌داته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه له شۆڕشی ئه‌یلوول عێراق و ئێران و توركیا و سووریا به هه‌ماهه‌نگی ته‌واوه ڕووبه‌ڕوومان بوونه‌وه و سه‌ركه‌وتوو بووین و باس له هه‌ڵوێستی وڵاتانی عه‌ره‌بیش له‌وكاته ده‌كات.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ، حه‌زده‌كه‌م به كاك مه‌سعوود بانگ بكرێم، خه‌ڵك و گه‌لی كوردستان هه‌ر به‌وشێوه‌یه ناوم ده‌به‌ن، بابه‌ته‌كه پێوه‌ندی به گه‌نجییه‌تی نییه. بۆ مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌یش كه بۆچی هه‌میشه به جلی كوردی ده‌رده‌كه‌وێ، سه‌رۆك بارزانی له وه‌ڵامدا گوتی، ئه‌مه جلی پێشمه‌رگه‌یه، بۆیه له‌و بڕوایه‌دام كه جلی تر شێوه‌یه‌كی تر پێشان ده‌دا و له‌وانه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌یش هه‌بێت.
پرسیارێكی تر بریتییه له‌وه‌ی كه ئایا سه‌رۆك بارزانی ژیانی شاخ یان كۆشك زیاتر خۆشحاڵی ده‌كات، له وه‌ڵامدا سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ، ژیانی شاخ، به‌لای منه‌وه ژیانی شاخ خۆشتره.
سه‌رۆك بارزانی له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه ئایا جیوگرافیا سته‌می له كورد كردووه، ده‌ڵێ، به دڵنیاییه‌وه سته‌مێكی گه‌وره‌یشی لێ كردووین، له وه‌ڵامی پرسیارێكی تر ئه‌وه‌ی كه سته‌می به‌رانبه‌ر بكرێ له‌وه ده‌ترسێ سته‌م به‌رانبه‌ر خه‌ڵك بكات، سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی تووشی سته‌م ده‌بێ و سته‌م له خه‌ڵك بكات، شیاوی ئه‌وه‌یه زیاتر سته‌می به‌رانبه‌ر بكرێت.
كاتێك شۆڕشی ئه‌یلوول له 11ی ئه‌یلوول ده‌ستی پێكرد و هێزی ئاسمانی عێراق بۆردمانی چڕی ده‌ست پێكرد و زیانی زۆری به ته‌واوی ناوچه‌كانی كوردستان گه‌یاند، له 16ی ئه‌یلوولی 1961 ئێمه له باكوری گوندی بارزان و له چیای شیرین بووین، من خۆم له خێوه‌تدابووم و هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له جۆری مێك كرایه سه‌رمان، ئیتر دوای ئه‌وه من له 20ی ئایاری 1962 پێوه‌ندیم به ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه كرد و له‌وكاته‌وه چه‌كم هه‌ڵگرت، تا ئه‌مڕۆ.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی ده‌گووترێ شۆڕشی ئه‌یلوول گه‌وره‌ترین شۆڕشی كوردییه، سه‌رۆك بارزانی له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شۆڕشه‌كانی تر له ناوچه‌یه‌كی دیارییكراو سه‌ریانهه‌ڵداوه و بۆ كاتێكی دیارییكراویش بوو و ساڵێك یان چه‌ند مانگێكی ده‌خایاند، به‌ڵام شۆڕشی ئه‌یلوول بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وامی هه‌بوو، جیا له‌وه‌یش پێشمه‌رگه له به‌شه‌كانی كوردستان و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستانی تێدا بوو.
ئاماژه‌ی داوه، كه شه‌ڕی زۆر قورس ڕووی دا و ئه‌وانه له هه‌موو ڕووداوێكی تر زیاتر له هزری مندا ماونه‌ته‌وه، له‌وانه شه‌ڕی زاویته له 12ی كانوونی یه‌كه‌می 1960 و شه‌ڕی هندرێن و حه‌وزی ڕواندز و مه‌تین، شه‌ڕه‌كانی ساڵی 1963 قورسترین شه‌ڕی شۆڕش بوون، چونكه هه‌ریه‌ك له توركیا و سووریا و ئێرانیش تێیدا به‌شداربوون، سووریا دوو لیوای سوپاكه‌ی نارد و جه‌نگی ئێمه‌یان ده‌كرد، جیا له‌وه‌یش تیمی هه‌ماهه‌نگی هه‌بوو، ئه‌فسه‌ری توركیا و عێراق له مووسڵبوون و ئێرانیش له كه‌ركووك بوون، هه‌موومان گه‌مارۆ درابووین، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا سه‌ركه‌وتوو بووین.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی عه‌ره‌ب له‌باره‌ی هێرشی سه‌دام بۆ سه‌ر كوردستان و ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌كییه، سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ، له‌وانه‌ی زۆرێك لای خۆیانه‌وه هاوسۆز بووبن، به‌ڵام به ئاشكرا كه‌س پشتیوانی نه‌كردین، ته‌نیا ئه‌وكاته نه‌بێ، كه ناكۆكی كه‌وته نێوان جه‌مال عه‌بدولناسر و سه‌دام حوسێن، له‌وكاته محه‌مه‌د حسنین هه‌یكه‌ل ده‌ستی به نووسینی بابه‌ت كرد له ڕۆژنامه‌ی ئه‌هرام، پشتیوانی شۆڕشی ده‌كرد، به‌ڵام له ڕووی مادی و چه‌كه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك عه‌بدولناسر یارمه‌تی نه‌داین، ته‌نیا پشتیوانی مه‌عنه‌وی بوو، ئه‌مه‌یش له ڕووی مه‌یدانییه‌وه كاریگه‌ری نه‌بوو.
له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سعوودیه سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی داوه، ڕۆژێك له ڕۆژان گوێم له‌وه نه‌بووه كه سعوودییه‌كان دژمان بوه‌ستنه‌وه، به‌شێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی پشتیوانیان ده‌كرد و به‌یاننامه‌ی پیرۆزباییان بۆ سه‌ركۆماری ئه‌وكاتی عێراق ده‌نارد، به‌ڵام هیچ شتێكی وامان له سعوودیه نه‌بیست.
له به‌شێكی تری دیداره‌كه‌ی كه‌ناڵی ئێم بی سی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی باس له هه‌وڵی تیرۆركردنی مه‌لا مسته‌فا بارزانی ده‌كات و له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، بارزانی له‌وێ بوو، ته‌نیا دوای دوو خوله‌ك هاته‌وه بۆ شوێنه‌كه كه كرده‌كه‌ی لێ ئه‌نجام درا. شاندێكی زانایانی ئاینی له شیعه و سوننه ڕاگه‌یاند، كه‌سێك له‌گه‌ڵیان بوو به ناوی ئیبراهیم خوزاعی كه ئامێری تۆماركردنی ده‌نگی لابوو. ئه‌وه‌ی پێی گه‌یشتین ئه‌وه بوو كه ته‌سجیله‌كه بۆمبڕێژكرا بوو. ئه‌وانه‌ی له شانده‌كه بوون نه‌یانده‌زانی ئه‌م پیلانه هه‌یه و ته‌نیا دوو كه‌سیان نه‌بێ، یه‌كێكیان شوفێره‌كه بوو كه ریمۆت كۆنتڕۆڵی لابوو، ئیبراهیم خوزاعیش ته‌سجیله بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ی لابوو، ته‌نیا دوو خوله‌ك دوای ئه‌وه‌ی باوكم گه‌یشته شوێنه‌كه ته‌قییه‌وه و باوكم به سووكی بریندار بوو.
ئاماژه‌ی داوه، كه پلاندانه‌ری ئه‌و تاوانه خودی سه‌دام حوسین بوو و دوای ئه‌وه‌یش هه‌موو دانوستاندنه‌كان كۆتایی‌یان پێهات، دوای ئه‌و ڕووداوه متمانه‌مان به ته‌واوی نه‌ما.
له‌سه‌ر پرسی كه‌ركووك و ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌دام كه گوتوویه‌تی كه‌ركووك شارێكی كوردییه، سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ، سه‌دام حوسێن خۆی ئه‌مه‌ی پێگوتم و به‌و شێوه‌یه‌یش گوتی كه كه‌ركووك شارێكی كوردییه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئابوورییه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت، من له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش ڕه‌زامه‌ند نیم.