هێرشێکی چەکداریی لە نێجیریا گیانلەدەستدانی 16 کەسی لێکەوتەوە
لە ئاکامی هێرشێکی چەکداری لە هەرێمی زامفارای نێجیریا، 16 کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی رۆژنامە ناوخۆییەکان، چەند چەکدارێک کە هێشتا ناسنامەکانیان دیاری نەکراوە، هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی سەربە هەرێمی زامفارا.
هێرشەکە گیانلەدستدانی 16 کەس و برینداربوونی چەندین کەسی دیکەی لێکەوتووەتەوە.
گوتەبێژی پۆلیسی هەرێمی زامفارا، محەمەد شەهو هێرشەکەی پشتڕاستکردەوە، بەڵام زانیاری لەسەر ژمارەی کوژراوەکان نەدا.
محەمەد شەهو ئاماژەی بەوەش کرد هێزە ئەمنییەکان رەوانەی ناوچەکە کراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.
هەرێمی زامفار ماوەی پێنج ساڵە رووبەڕووی هێرشی ئەندامانی باندە چەکدارییەکان دەبێتەوە.
سوپای نێجیریا لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە لە ١٤ی نیسان لە دژی باندە چەکدارییەکانی هەرێمەکە ئەنجامیدا، ١٥ کەسی لەچالاکی خستبوو.