ئەمڕۆ لیژنەی بینینی مانگ بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان كۆدەبێتەوە
2023-04-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
بەمەبەستی دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، بریارە ئێوارەی ئەمرۆ لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەدیوانی وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئایینی وبەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەكیەكان وئیدارە سەربەخۆكان كۆببێتەوە.
لیژنەی بینینی مانگ سەر بەوەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئایینی بڵاویكردۆتەوە: ئەوان ئەمرۆ كۆدەبنەوە بۆ دیاریكردنی یەكەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، وبەپێی بنەما شەرعییەكان لەناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان لەرێگەی لیژنەكە وبەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەكیەكانی پارێزگاكان وئیدارە سەربەخۆكانی هەرێم چاودێری بینینی مانگ دەكەن وبریار لەسەر دەست نیشانكردنی رۆژی یەكەمی جەژنی رەمەزان دەدەن.