هەواڵی کوردستان ئێستا

بانکی ناوەندیی رووسیا: رێگە دەدەین لە مامەڵە نێودەوڵەتییەکاندا دراوی ئەلیکترۆنی بەکار بهێندرێت

بانکی ناوەندیی رووسیا: رێگە دەدەین لە مامەڵە نێودەوڵەتییەکاندا دراوی ئەلیکترۆنی بەکار بهێندرێت
بانکی ناوەندیی رووسیا: رێگە دەدەین لە مامەڵە نێودەوڵەتییەکاندا دراوی ئەلیکترۆنی بەکار بهێندرێت

2023-04-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


سەرۆکی بانکی ناوەندیی رووسیا، ئێلڤیرا نابیولینا رایگەیاند: "بەهۆی سزاکانەوە کێشەمان لە پارەدانی نێودەوڵەتییدا هەیە، بەڵام ئامادەین نەرمی بنوێنین بۆ ئەوەی رێگە بدرێت لە مامەڵە نێودەوڵەتییەکاندا دراوی ئەلیکترۆنی بەکار بهێندرێت".

ئێلڤیرا نابیولینا لە "دوما" باڵی خوارەوەی پەرلەمانی رووسیا، گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند کە دەیانەوێت بەزووترین کات دەست بە تاقیکردنەوەی روبلی دیجیتاڵی بکەن.

سەرۆکی بانکی ناوەندیی رووسیا بە ئاماژەدان بەوەی کە گواستنەوەی پارە بە روبلی دیجیتاڵی بۆ هاووڵاتییان بەخۆڕایی دەبێت رایگەیاند کە دەتوانرێت مانگانە گیرفانی دیجیتاڵی تا ٣٠٠ هەزار روبل (نزیکەی سێ هەزار و ٧٠٠ دۆلار) نوێ بکرێتەوە.

ئێلڤیرا نابیولینا ئاماژەی بەوەش دا کە کۆمپانیا رووسییەکان ئامادەن مامەڵە بە دراوی نێودەوڵەتی بکەن و گوتی: "بەپێی مەرجە نوێیەکان دەتوانرێت مامەڵەی نێودەوڵەتی بە دراوی ئەلیکرۆنی بکرێت، بەڵام پێمانوایە پێویستە سنووردار بکرێت".

سەرۆکی بانکی ناوەندیی رووسیا ئەوەیشی خستەڕوو کە بەهۆی سزاکانەوە رووسیا لە پارەدانی نێودەوڵەتییدا رووبەڕووی کێشە بووەتەوە و گوتی: "لە پارەدان و مامەڵەی نێودەوڵەتییدا دووچاری زەحمەتی دەبینەوە. لەگەڵ رێکخەرانی بیانی لە هەوڵی زۆر داین. ئامادەین نەرمی بنوێنین بۆ ئەوەی رێگە بدرێت لە مامەڵە نێودەوڵەتییەکاندا دراوی ئەلیکترۆنی بەکار بهێندرێت".