English | عربي

وادەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ژمارەیەک وەزارەت و فەرمانگە ڕادەگەیەنرێت


وادەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ژمارەیەک وەزارەت و فەرمانگە ڕادەگەیەنرێت

2019/01/16 | 20:15

(هەواڵ كوردستان)-

سەرچاوەیەک لە گەنجینەی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناوی ئەو وەزارەت و فەرمانگانە ئاشکرا دەکات کە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەرەکانیان دابەش دەکرێت.

سەرچاوەکە تایبەت بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند کە کە ڕۆژی یه‌كشه‌ممەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەرانی هەریەک لە وەزارەتەکانی شارەوانی، كارەبا، پلاندانان، كشتوكاڵ دابەش دەکرێت.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە هەر لە هەمان ڕۆژ مووچەی فەرمانگەکانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم، ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین دابەش دەکرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending