English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



چاودێری دارایی عێراق جیاوازی مووچەی خانەنشینی بەرپرسانی بڵاوكردەوە

2019/01/16 | 22:25

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمڕۆ چوارشەممە دیوانی چاودێری دارایی عێراق راپۆرتێكی لەبارەی جیاوازی مووچەی خانەنشینی بەرپرسانی باڵای عێراق بڵاو كردەوە، ئەمەش دوای كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و بڕیاری د.عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران هات لەبارەی ئاشكراكردنی مووچەی خانەنشینی بەرپرسانی باڵای وڵاتەكە.

میدیاكانی عێراق راپۆرتەكەی دیوانی چاودێری داراییان بڵاو كردووەتەوە، كە تیایدا هاتووە لە ئەنجامی وردبینییەكانی دیوانی چاودێری داراییدا بۆ مووچەی خانەنشینی بەرپرسانی باڵای وەك ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتمانی و ئەنجوومەنی حوكمی هەڵوەشاوە و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق، دەركەوتووە كە جیاوازی مووچەكانیان گەیشتووەتە 50 ملیار دیناری عێراقی.

دیوانی چاودێری دارایی داوای كردووە وردبینیەكانیان بەردەوامی پێبدرێت تا دەگەنە كۆتایی و سەرجەم مووچەكانی بەرپرسان دەپشكنن، ئینجا بڕیارێكی یەكلاكەرەوە لەبارەی ئەو جیاوازییە گەورەیەی مووچەی خانەنشینی بەرپرسان دەربكرێت.

بەگوێرەی پێشنیازەكانیش بێت، داواكراوە ئەو پارەیەی لە زیادەی مووچەی خانەنشینی بەرپرسانی باڵا دەگێڕدرێتەوە، لە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە كاولبووەكانی دوای لەشكركێشی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش خەرج بكرێ.










نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending