هەواڵی کوردستان ئێستا

یەکگرتوو: بەشداری مەڕاسیمی تایبەت بە بۆردوومان و ڕاپەڕینی شاری قەڵادزێ ناکەین

یەکگرتوو: بەشداری مەڕاسیمی تایبەت بە بۆردوومان و ڕاپەڕینی شاری قەڵادزێ ناکەین
یەکگرتوو: بەشداری مەڕاسیمی تایبەت بە بۆردوومان و ڕاپەڕینی شاری قەڵادزێ ناکەین

2023-04-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێدە

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەشداری مەڕاسیمی (کارەسات و ڕاپەڕینی) 4/24 ی قەڵادزێ ناکات.

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: ئەگەرچی ئەم مێژووە پڕ لە خوێن و قوربانیدانەی پشدەرییەکان بوون بە بەشێک لە خشتی بونیادی حکومەتی هەرێم کە لە سایەیدا دوای ئەم هەموو زام و زوڵمە پشوێک بدرێت، بەڵام مەخابن بێ باکی و قۆرخکاری دەسەڵاتدارانی حوکمی خۆماڵی زامەکانیان قوڵتر کردووە بەهۆی تاڵانفرۆشی و دزی و گەندەڵی بەچەشنێک دۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانیان قورس کردووە کە خۆزگە بەسەردەمی پڕ لە جەور و ستەمی ڕژێمی بەعس بخوازن.

دەقی بەیاننامەكە:

بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

جەماوەری ستەمدیدەی کوردستان هاوشاریانی بەش مەینەت و پەراوێز خراوی قەزای پشدەر دوای تێپەڕینی نزیک بە نیو سەدە بەسەر دوو ڕوداوی گرینگی ئەم سنورە کە هێمای مەزڵومیەت و سمبولی بەگژداچوونەوەی ستەم و نادادین ئەوانیش بۆردومانی 24/4/1974 و ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی 24/4/1982 ی شاری قەڵادزێن کە تێیدا ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی سڤیل و بەتایبەت قوتابیانی زانکۆ تێیدا شەهید و بریندار بوون جگە لە گرتن و ئەشکەنجەدانی ژمارەیەکی تر، لەگەڵ ئەمەش ڕاپەڕینی شارەکە بوو بە دانانی سنورێک بۆ مڵهورییەکانی ڕژێمی بەعس و هەوێنی چەندین دەستکەوت بۆ ئەو سەردەمە.
ئەگەرچی ئەم مێژووە پڕ لە خوێن و قوربانیدانەی پشدەرییەکان بوون بە بەشێک لە خشتی بونیادی حکومەتی هەرێم کە لە سایەیدا دوای ئەم هەموو زام و زوڵمە پشوێک بدرێت، بەڵام مەخابن بێ باکی و قۆرخکاری دەسەڵاتدارانی حوکمی خۆماڵی زامەکانیان قوڵتر کردووە بەهۆی تاڵانفرۆشی و دزی و گەندەڵی بەچەشنێک دۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانیان قورس کردووە کە خۆزگە بەسەردەمی پڕ لە جەور و ستەمی ڕژێمی بەعس بخوازن.
جەماوەری خۆڕاگری کوردستان کەس وکاری سەربەرزی شەهیدان ئێمە لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان وێڕای ئیدانە و نەفرەت لە دڕەندەیی و ستەمی ڕژێمی بەعسی ڕوخاوی عیراق و بێ هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست ئەم تاوانە نامرۆڤانەیە، هاوخەمیمان بۆ بنەماڵە و کەس وکاری ئازیزی شەهیدان و زیانلێکەوتووانی ئەم سنورە، هاوکات بەهۆی بێ باکی دەسەڵاتدارانی هەرێم و نیگەرانی و پەرۆشیمان بۆ دۆخی خراپی جەماوەری کوردستان و ئاوڕنەدانەوە لە وێرانییەکانی قەزای پشدەر بەشداری مەڕاسیمی تایبەت بە بۆردوومان و ڕاپەڕینی شاری قەڵادزێ ناکەین، کە ساڵانێکە جگە لە بەڵێنی بێ کردار و قوڵتر کردنی زامەکان چی دیکە نەبووە.
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لقی پشدەر
2023/4/23