هەواڵی کوردستان ئێستا

توێژینەوەیەك: تاکی عێراقی پێویستی بە 154 ساڵە بۆ کۆکردنەوەی یەک ملیۆن دۆلار

توێژینەوەیەك: تاکی عێراقی پێویستی بە 154 ساڵە بۆ کۆکردنەوەی یەک ملیۆن دۆلار
توێژینەوەیەك: تاکی عێراقی پێویستی بە 154 ساڵە بۆ کۆکردنەوەی یەک ملیۆن دۆلار

2023-04-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێدە

شرۆڤەکارانی پلاتفۆرمی دارایی "پیکۆدی" توێژینەوەیەکیان ئەنجامدا کە تێیدا خەمڵاندنی چەند ساڵێکیان بۆ کۆکردنەوەی ملیۆنێک دۆلار لە وڵاتانی جۆربەجۆری جیهاندا بۆ تاکێک كرد..

شرۆڤەکارانی پلاتفۆرمەکە پۆلێنکردنەکەیان بە پشتبەستن بە تێکڕای مووچەی مانگانە لە هەر وڵاتێک ئەنجامداوە، عێراقیش لە پلەی 45یەمدایە لەنێو وڵاتانی جیهاندا، بەو پێیەی تاکی عێراقی پێویستی بە 154 ساڵ و مانگێکی زیادە هەیە بۆ ئەوەی تەنها یەک ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە.

ئەمەی خوارەوە لیستی ئەو وڵاتانەیە کە لە پێشەنگی ڕیزبەندیەکەدا بوون:

1. سویسرا: 14 ساڵ و 3 مانگ

2. سەنگافورە: 16 ساڵ و 11 مانگ

3. لۆکسمبۆرگ: 17 ساڵ و 4 مانگ

4- ئەمریکا: 19 ساڵ و 10 مانگ

5- ئایسلەندا: 20 ساڵ و 11 مانگ

ئەو پۆلێنکردنە 102 وڵاتی لەخۆگرتبوو، ڕوسیاش پلەی 60ی ئەم پۆلێنبەندییەی بەدەستهێناوە، کۆکردنەوەی ملیۆنێک دۆلار پێویستی بە 136 ساڵ و 10 مانگ کارکردن هەیە.

سەبارەت بە وڵاتانی عەرەبی، وڵاتانی کەنداو کە دەوڵەمەندن بە سەرچاوەی وزە، لە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی بوون و پۆلێنکردنیان بەم شێوەیە بوو:

1. قەتەر: 21 ساڵ و 3 مانگ

2. ئیمارات: 23 ساڵ و 9 مانگ

3. سوڵتانییەتی عومان: 38 ساڵ و 6 مانگ

4- کوێت: 41 ساڵ و دوو مانگ

5. سعودیە: 41 ساڵ و 10 مانگ

ئەمانەی خوارەوە پۆلێنکردنێکە بۆ هەموو ئەو وڵاتانەی کە لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: