رۆیتەرز: قەیرانی دارایی لەهەرێم زیاتر دەبێت
دیجیتال میدیای سپێده
ئاژانسی رۆیتەرز ئاشكرایكردوە: ئاماژەی زۆر كەم هەن بۆ نزیكبوونەوەی دەستپێكردنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، دوای مانگێك لەراگرتنی، هۆشداریش دەدات لە دروستبوونی قەیرانی دارایی لە هەرێم.
راشیگەیاندوە: هەناردەی نەوتی هەرێم كەلەلایەن توركیاوە راگیراوە، رۆژانە 450 هەزار بەرمیل نەوت بووە، ئەمەش دوای بریاری دادگای ناوبژیوانی پاریس، كەداوای كردوە توركیا قەرەبووی بەغدا بكاتەوە 1.5 ملیار دۆلار لەو نەوتەی هەرێم كەلەنێوانی ساڵانی 2014 بۆ 2018 لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەی كردوە.
ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەی بەوكردوە: بەهۆی راگرتنی نەوتی هەرێمەوە، لە ئێستا دۆخێكی دارایی دژوار بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان دروست بووە،تائێستا زیانی 850 ملیۆن دۆلار بەبەر هەرێم گەیشتووە بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتەكەی.
رۆیتەر ئاماژەی بە شكستەكانی رێككەوتنی نێوان هەرێم وبەغدا كردوە،رایگەیاندوە: تائێستا بەغداوهەرێم لەسەر بەشێك لەبەندەكانی نێو رێككەوتنەكە ناكۆكییان هەیە،ئەمەش بۆتە هۆی كێشە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم ولەلایەكی دیكەشەوە توركیا لەدانوستاندایە لەگەڵ بەغدا لەبارەی ئەو قەرەبوویەی كەكەتووەتە سەریان بەگوژمی 1.5 ملیار دۆلار.