یەکە تۆپهاوێژەکانی ئۆکرانیا بەردەوامن لە جێبەجیکردنی ئەرکەکانیان لە ناوچەی دۆنێتسک
دیجیتال میدیای سپێده
یەکە تۆپهاوێژەکانی ئۆکراینا بەردەوامن لە جێبەجیکردنی ئەرکەکانیان لە بەرەی جەنگی ناوچەی دۆنێتسک.
نزیکەی شەش مانگە پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی رووسیا و ئۆکراینا لەو ناوچەیە چڕبوونەتەوە و شەو و رۆژ ٢٤ کاتژمێر دەنگی تەقە دەبیسترێت. فڕۆکەی جەنگیی، هێلیکۆپتەر، تانک و چەکی قورس و سیستەمی تۆپهاوێژ لەلایەن یەکەکانی هەردوو وڵاتەوە بەچڕی بەکار دەهێندرێت.
سیستەمی تۆپهاوێژ لە نزیک ناوچە مەدەنینشینەکانی باخموت، ئاڤدییڤکا، کراسنۆهۆریڤکا، مارینکا و ئوگلەدار جێگیر کراون و ئەو ناوچانەی هێزەکانی رووسیای لێن بەچڕی تۆپباران دەکرێن.
فەرماندەی کەتیبەی تۆپهاوێژ کە ناوی نهێنی "سیڤەی"یە و لە بەرەی مارینکا سەرپەرشتی پەلاماری سیستەمی فرەمووشەکی دەکات بۆسەر هێزەکانی رووسیا بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە لە دەسپێکی جەنگەکەوە لە گۆڕەپانی جەنگدایە، سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە پێنج مانگە لە دۆنێتسک بەردەوامی بە کارەکانی دەدات.
"سیڤەی" سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە لە میانی ئەو ١٤ مانگەی لە بەرەکانی جەنگدایە بووەتە خاوەن ئەزموونێکی زۆر، گوتی: "بەهۆی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانەوە سیستەمی تۆپهاوێژی ئێمە کاریگەرترە. لە رێگای ئەم سیستەمەوە بەتەواوی دیاریی دەکرێن و دەپێکرێن".
لای خۆیشیەوە فەرماندە "ڤارۆن" بە ئاماژەدان بەوەی کە تۆپبارانەکان لە ناوچەکە بەچڕی بەردەوامن، گوتی: "دوژمن شەو و رۆژ بەردەوامە لە پەلامارەکانی. بەچڕی تۆپهاوێژەکانی بەکار دەهێنێت. ئێمەیش سەنگەر و ئۆتۆمبێلەکانی دوژمن بە ئامانج دەگرین".