وەزارەتی ناوخۆ: هیچ حزبێک لە هیچ بۆنەیەکدا چەک وەکو دیاری نەبەخشێتە ئەندام و لایەنگرانی
وەزارەتی ناوخۆ بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی چەک و دیاردەی چەکداری، لە ڕێی چەند خاڵێکەوە داوای هاوکاری و هەماهەنگی لە پارت و هێزە سیاسییە مۆڵەتدراوەکانی کوردستان دەکات.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەنوسراوێكدا ڕایگەیاند: داوای لە هێز و لایەنە سیاسییەکان دەكەین کە میدیاکانیان بۆ هەڵمەتی هۆشیاری ئەندامانیان و هاووڵاتیان بخەنە گەڕ تا چەک لە ماڵەکان نەبێت و کەس چەکی بێ مۆڵەت هەڵنەگرێت.
هەروەها داواشدەكات، کە هیچ حزبێک لە هیچ بۆنەیەکدا چەک وەکو دیاری نەبەخشێتە ئەندام و لایەنگرانی خۆی و داواش کراوە کە لە بارەگانیان کۆگا دروست بکەن تا پاسەوانی بارەگاکانیان لە دوای دەوام چەک نەبەنەوە ماڵەوە.
ئاماژەی بەوە کردووە کە بەجێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانە، زەمینەیەکی باشتر بۆ کۆمەڵگەی کوردستان بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک و کەمکردنەوەی دیاردەی چەکداری دروست دەبێت، کە دواجار ئەمە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی دەرفەتی تاوان و توندوتیژی، ئەمەش بە قازانجی پاراستنی گیانی هاووڵاتیانمان تەواو دەبێت.
بۆ بینینی نوسراوە و یاسای چەک ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٢ و ڕێنماییەکانی ژمارە ٥ و ٦ی ساڵی ٢٠٢٢،