هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمریکا و کۆریای باشوور 23 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد

ئەمریکا و کۆریای باشوور 23 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد
ئەمریکا و کۆریای باشوور 23 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد

2023-04-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بەمەبەستی زیادکردنی هاریکاری لە بواری پیشەسازییە پێشکەوتووەکان، بوارەکانی وزە، وزەی ئەتۆمی، رۆبۆت و بەرهەمهێنانی پاتری کۆریای باشوور و ئەمریکا، ٢٣ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد.

بەپێی ئاژانسی هەواڵیی یۆنهاپ، وەزارەتی بازرگانیی و وزە لە کۆریای باشوور پشتڕاستی کردووەتەوە کە ٢٣ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ ئەمریکا واژوو کردووە بە ئامانجی زیادکردنی هاریکاری دووقۆڵی لە بواری پیشەسازییە پێشکەوتووەکان و بوارەکانی وزە، وزەی ئەتۆمی، رۆبۆت و بەرهەمهێنانی پاتری.

یاداشتنامەکان لە میانی سەردانی سەرۆکی کۆریای باشوور، یون سوک-یۆل بۆ ئەمریکا و لە چالاکییەکی هاوبەشی کاردا کە بەرپرسانی باڵای ٤٥ کۆمپانیای هەردوو وڵات بەشداربوون، واژوو کران.

هەروەها باس لەوە کراوە کە ئەو یاداشتنامانەی واژوو کراون، ١٠ دانەیان پەیوەستن بە کەرتەکانی نەوەی نوێ، ١٣ی دیکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانە لە پیشەسازی وزەدا.

وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و وزەی کۆریای باشوور، لی جانگ-یانگ باسی لەوە کرد کە هاوپەیمانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا و رێککەوتننامەی نەرێتی سەربازیی و ئەمنیی تێپەڕاندووە و بووەتە هاوپەیمانییەتێکی تەکنەلۆجیایی و رایگەیاند: 'ئومێدەوارین ئەم رێککەوتنانە دەرەنجامی گەورەی لێبکەوێتەوە، حکوومەتی کۆریای باشوور چالاکانە پشتیوانی دەکات لە چالاکییە دامەزراوەییەکان'.