به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێم ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
دیجیتال میدیای سپێده
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، كه هه‌ر كه‌س و كۆمپانیایه‌ك له ژێر ناوی پشكی زیاده یاخود حه‌جی بازرگانی یاخود هه‌ر ناوێكی دیكه هه‌وڵی ئه‌وه بدات پاره له هاووڵاتیان وه‌ربگرێت ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی توندی یاسایی و كارگێری ده‌بێته‌وه
ده‌قی ئاگادارییه‌كه:
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه كه بۆ ئه‌مساڵ هیچ پشكێكی زیاتر له‌وه‌ی پێشتر بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه نه‌هاتووه و داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە خۆیان بەدوور بگرن لەم جۆرە کارانە تاوه‌كوو پاره‌یان به فیرۆنه‌چێت.
ئێمه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه به‌رده‌وام ده‌بین له رێكخستنی پرۆسه‌ی حه‌ج و عومڕه له هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر كه‌س و كۆمپانیایه‌ك له ژێر ناوی پشكی زیاده یاخود حه‌جی بازرگانی یاخود هه‌ر ناوێكی دیكه هه‌وڵی ئه‌وه بدات پاره له هاووڵاتیان وه‌ربگرێت ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی توندی یاسایی و كارگێری ده‌بێته‌وه.
لێره‌وه به پێویستی ده‌زانین كه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه ڤیزای گه‌شتیارییان هه‌یه و ده‌یانه‌وێ به‌م ڤیزه‌یه حه‌ج ئه‌نجام بده‌ن،عه‌ره‌بستانی سعوودیه بۆ رێگریكردن له حه‌جی به‌بێ به‌رنامه یاخود حه‌جی بێ رێگه‌پێدان چه‌ندین رێككار و سزای راگه‌یاندووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت به ڤیزای ساڵانه حه‌ج بكه‌ن، له‌كاتی هاتنه پێشه‌وه‌ی هه‌ر كێشه و گرفتێك بۆ ئه‌و كه‌سانه له سعوودیه ئێمه وه‌كوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه لێی به‌رپرس نین و خۆیان به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و سزایانه له ئه‌ستۆ ده‌گرن، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین هەوڵی ئەنجامدانی حەج نەدەن بەو جۆرەی کە لە هەندێک شوێنی نافەرمی بانگەشەی بۆ دەکرێت تاوەکوو پارەی بەفیرۆنەچێت و ڕووبەرووی کێشە نەبنەوە
ئێمه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان هاووڵاتیانمان له هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ر نوێكارییه‌ك له پرۆسه‌ی حه‌جدا هه‌بێت به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له رێگه‌ی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ح و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه تاوه‌كوو هه‌موو هاووڵاتیان لێی ئاگاداربن.
ب - راگەیاندن و ئیرشادی حەج و عومڕەی کوردستان
27/4/2023