هەواڵی کوردستان ئێستا

بەراورد بە مانگی شوبات، داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی سێدا نزیكەی نیو ملیۆن دۆلار زیادیكردووە

بەراورد بە مانگی شوبات، داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی سێدا نزیكەی نیو ملیۆن دۆلار زیادیكردووە
بەراورد بە مانگی شوبات، داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی سێدا نزیكەی نیو ملیۆن دۆلار زیادیكردووە

2023-04-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ ئاماری هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ مانگی سێى ئه‌مساڵ بڵاوكرده‌وه‌ و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، داهاتی مانگی رابردو زیاتر له‌ حه‌وت ملیار و 506 ملیۆن دۆلار بوه‌.

وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، به‌پێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له‌ مانگی مانگی ئازاری 2023 گه‌یشتوه‌ته‌ 100 ملیۆن و 913 هه‌زار و 27 به‌رمیل، كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی حه‌وت ملیار و 506 ملیۆن و 401 دۆلار بوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆی ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی بۆ مانگی 3 له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه‌ هه‌نارده‌ كراوه‌، بڕی 98 ملیۆن و 875 هه‌زار و 692 به‌رمیل بوه‌، هاوكات ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی كه‌ له‌ نه‌وتی كه‌ركوكه‌وه‌ هه‌نارده‌ كراوه‌ له‌ رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه‌ ملیۆنێك و 727 هه‌زار و 494 به‌رمیل بوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، تێكڕای نرخی هه‌ر به‌رمیلێك به‌ 74.385 دۆلار بوه‌، سه‌رجه‌م نه‌وته‌كه‌ش له‌لایه‌ن 35 كۆمپانیای وڵاتانی جیاجیای جیهانه‌وه‌ كڕدراون.