هەواڵی کوردستان ئێستا

حكومەتی عیراق 800 هەزار فەرمانبەری نوێ بەشێوەی هەمیشەیی دادەمەزرێنێت

حكومەتی عیراق 800 هەزار فەرمانبەری نوێ بەشێوەی هەمیشەیی دادەمەزرێنێت
حكومەتی عیراق 800 هەزار فەرمانبەری نوێ بەشێوەی هەمیشەیی دادەمەزرێنێت

2023-04-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


ديجيتاڵ میدیای سپێده‌


پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو لەبەغدا زانیارییەكی گرنگ لەبارەی دامەزراندنەوە ئاشكرادەكات‌و ڕایدەگەیەنێت، "لەبودجەی ئەمساڵدا 800 هەزار فەرمانبەری نوێ بەشێوەی هەمیشەیی دادەمەزرێنرێن".


جەمال كۆچەر سەرۆكی كوتلەی یەكگرتوو: ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ئاشكرایكردوە، لەبودجەدا دامەزراندنی 800 هەزار فەرمانبەری حكومی بەشێوەی هەمیشەیی جێكراوەتەوەو بودجەش بە زۆرینەی سیاسی لەپەرلەمان پەسەند دەكرێت.


ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەكردووە، ناتوانرێت نرخی نەوت بگۆڕن و جێگیركراوە، ئەگەر دەستكاری نرخی نەوت بكرێت، ئەوا دەبێت سەر لەبەری پڕۆژەیاساكە بگۆڕدرێت، بۆیە لایەنە سیاسییەكان دڵنیان سودانی گۆڕانكاریی گەورە لەبودجەی سێ ساڵەكەدا دەكات.


ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر موعین كازمی ئەندامی ‌لیژنەی دارایی ڕایگەیاندبوو، پێشبینیدەكات، مانگی داهاتوو بودجە پەسەندبكرێت، ئەگەر لەسەرەتای مانگی تەمموزی داهاتوەوە خەرجكردنەكە دەستپێبكات ئەوا كۆی گشتی بودجە بۆ 170 ترلیۆن كەمدەبێتەوە.


ئاماژەی بەوەشكردوە، لەماوەی دوو هەفتەی داهاتودا كاردەكەن بۆ كەمكردنەوەی بودجەی كارپێكردن لەبواری خزمەتگوزاری كاڵاو هەندێك پێداویستی بەكاربەر، كە لەهەندێك وەزارەتدا دوو هێندە زیادكراوە، كورتهێنانی نزیكەی 25 ترلیۆن دینار لەكۆی گشتی كە 64 ترلیۆن تێدەپەڕێنێت‌و ڕەنگە لەژێر رۆشنایی ئەوەشدا كەمبكرێتەوە.