دانەغاز: بەرهەمهێنانی غاز لەهەرێمی كوردستان بەرێژەی 9.5% زیادیكردوە
دیجیتال میدیای سپێده
كۆمپانیایی دانە غازی ئیماراتی، كە گەورەترین كومپانیایی تایبەتە لەكەرتی غازی سروشتی لەرۆژهەڵاتی ناوەراست دا، ئاشكرایكردوە: بەرهەمهێنانی غاز لەهەرێمی كوردستان بەرێژەی 9.5 % زیادیكردوە.
لەبەیاننامەیەكدا، كۆمپانیایی دانە غاز رایگەیاندوە: سەرجەمی بەرهەمهێنانی غاز لەهەرێمی كوردستان لەماوەی چارەكی یەكەمی ساڵی 2023 دا بەرزبۆتەوە بۆ 9.5% لەسەر بنەمای ساڵانە، و بەزیادەی 7.6% بەرامبەر بە چارەكی یەكەمی ساڵی رابردوو دا.
ئاماژەی بەوەشكردوە: ساڵی 2022 زیاتركردنی بەرهەمهێنانی غاز لەوێستگەی خۆرمۆر گەیشتبووە 50 ملیۆن پێی چوار گۆشەی رۆژانە، بەڵام دوای جێبەجێكردنی پرۆژەی فراوانكردن تێیدا، سەرجەمی بەرهەمهێنان تێیدا لەمانگی كانوونی دووەمی ئەم ساڵ گەیشتە 500 ملیۆن پێی چوارگۆشە رۆژانە.
راشیگەیاندوە: كۆمپانیاكە بەنیازی جێبەجێكردنی پرۆژەی دیكەی فراوانكردنە بۆ بەرهەمهێنانی غاز لەوێستگەی "خورمۆر 250" لەهەرێم لەماوەی ساڵی 2024 دا.
دانە غاز كۆمپانیایەكی هەرێمی تایبەتە بۆ بەرهەمهێنانی غازی سرۆشتی لەرۆژهەڵاتی ناوەراست دا ولەساڵی 2005 دامەزراوە ولەئیمارات ومیسر وهەرێمی كوردستان كار دەكات.