هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆكایەتی پەرلەمان جەخت لەگرنگی پەسەندكردنی پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی دەكات

سەرۆكایەتی پەرلەمان جەخت لەگرنگی پەسەندكردنی پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی دەكات
سەرۆكایەتی پەرلەمان جەخت لەگرنگی پەسەندكردنی پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی دەكات

2023-04-29 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەخت لەسەر تێپەڕاندن و پەسەندكردنی رەشنووسی پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی وڵات دەكات.

لەبەیاننامەیەكدا، نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردۆتەوە: كە سەرۆكایەتی پەرلەمان جەخت لەسەر گرنگی بەیاساكردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی و چەند یاسایەكی دیكەی گرنگ دەكاتەوە، هەروەها ئاماژەی بۆ گرنگی بریاردان لەسەر ئەو رێككەوتنانەی كەحكومەت داوایانكردوە بدات.

راشیگەیاندوە: ئەمرۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆبوونەوەیەكی بەسەرۆكایەتی محمد حەلبوسی و بەئامادەبوونی هەردوو جێگرانی ئەنجامیداوەو، ئاماژەیان بەوەكردوە: لەمیانی كۆبوونەوەدا تاوتوێی كارەكانی پەرلەمانیان كردوەو، باسیان لەگرنگترین یاساكان كردوە كە لە لیژنەكانی پەرلەماندا كاریان لەسەر دەكرێت، هەروەها جەختیشیان لەسەر گرنگی دەركردنی چەند یاسایەك كردوە، بەتایبەت پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی و، ئابووری و كشتوكاڵ و ئاسایش و چاودێری كۆمەڵایەتی، هەروەها بریاردان لەسەر ئەو رێككەوتنانەی كە حكومەت داوایكردوون.