هەواڵی کوردستان ئێستا

پۆتین قەدەغەی فڕۆشتنی نەوت وبەرهەمەكانی نەوتی لەسەر هه‌ندێ وڵات لابرد

پۆتین قەدەغەی فڕۆشتنی نەوت وبەرهەمەكانی نەوتی لەسەر هه‌ندێ وڵات لابرد
پۆتین قەدەغەی فڕۆشتنی نەوت وبەرهەمەكانی نەوتی لەسەر هه‌ندێ وڵات لابرد

2023-04-29 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

سەرۆكی روسیا، لەڕێی واژۆ كردنی بڕیارنامەیەكەوە، وڵاتانی دۆستی لەلیستی ئەو وڵاتانە دەرهێنا، كە بەهۆی دیاریكردنی كەمترین نرخ بۆ نەوتی روسیا، قەدەغەی فرۆشتنی نەوت و بەرهەمەكانی نەوتیان خراوەتەسەر.

ڤلا دیمر پوتین سەرۆكی روسیا، ئەو بڕیارنامەیەی بۆ سیستمی زانیاری یاسایی وڵاتەكەی خستەڕوو، كەتایبەتە بەگۆڕانكاریكردن لەبڕیاری قەدەغە كردنی فرۆشی نەوت و، بەرهەمەكانی نەوت بەو وڵاتانەی بەشداربوون لەدیاریكردنی كەمترین نرخ بۆ نەوتی روسیا.

بەگوێرەی بڕیارنامەكە، كە لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، وڵاتانی دۆست لەلیستی ئەو وڵاتانە دەردەهێندرێن، كە بەهۆی دیاریكردنی كەمترین نرخ بۆ نەوتی روسیا، قەدەغەی فرۆشتنی نەوت و بەرهەمەكانی نەوتیان خراوەتەسەر.

جێی وەبیرهێنانەوەیە، لە 27ی كانوونی یەكەمدا بەبڕیارنامەیەك كە لەلایەن پوتینەوە واژۆ كرابوو، فرۆشتنی نەوت و بەرهەمەكانی نەوت بەو وڵاتانە قەدەغە كرابوو كەبەشداربوون لە دیاریكردنی كەمترین نرخ بۆ نەوتی روسیا.

وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لەكانوونی یەكەمی 2022دا، رێككەوتن لەسەر دیاریكردنی 60 دۆلار وەك كەمترین نرخ بۆ هەر بەمیلە نەوتێك كە لەروسیاوە بەرێگای دەریایی هەناردە دەكرێت.

لەسەرەتاشەوە چەندین وڵات كە دیارترینیان چین و هیندستان بوون، بەردەوامبوون لەكڕینی نەوت و، وەك ئاماژەیەك بە مەترسی سزاكان، داوای داشكاندنیان لە ڕوسیا كرد.