هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق.. ئەنجومەنی نوێنەران 800 دۆسیەی گەندەڵی رادەستی دادگا كردوە

عێراق.. ئەنجومەنی نوێنەران 800 دۆسیەی گەندەڵی رادەستی دادگا كردوە
عێراق.. ئەنجومەنی نوێنەران 800 دۆسیەی گەندەڵی رادەستی دادگا كردوە

2023-04-29 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند توانیویانە لەماوەی رابردوودا 800 دۆسیەی گەندەڵی پەیوەندیدار بە بەرپرسانی باڵا رادەستی دادگا بكەن.

هادی سەلامی نوێنەری سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: "توانیویانە لەماوەی رابردوودا زیاتر لە 800 دۆسیەی گەورەی گەندەڵی و كە هەندێكیان پەیوەندییان بە بەرپرسانی باڵاوە هەیە رادەستی دادگا بكەن.

وتیشی هەندێك لە دۆسییەكان یەكلایی كراوەنەتەوە كە لەنێویاندا دۆسییەكانی وەزارەتی شارەوانی هەیەو سێ بەرپرسی باڵا سزا دراون.

هادی سەلامی باسی لەوەشكردووە، هەندێك لە دۆسییەكان جەخت لە بەفیڕۆدانی ملیاران دۆلار دەكەنەوە كە پەیوەندییان بە حكومەتی پێشووی عێراقەوە هەیە.

سەلامی لەماوەی رابردوودا ئەوەشی ئاشكرا كردووە، بەفەرمی داوایان لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە لێپرسینەوە لە وەزیری بازرگانی بكرێت لەسەر پاشخانی گەندەڵی لە گرێبەستەكانی سەبەتەی خۆراكدا.