میر شەعلان: حکوومەتی هەرێم سەردەمیانە مامەڵەی لەگەڵ پەتای کۆرۆنا کردووە
2020-04-04 00:00:00 - سەرچاوە: kdp
دهۆک- KDP.info - شەعلان خێری بەگ، کەسێک بوو لە ئەڵمانیا گەڕابووەوە و لەلایەن حکوومەتەوە کەرەنتین کرابوو، دەڵێت، حکوومەتی هەرێم ڕێوشوێنی توندی دژی کۆرۆنا گرتووەتە بەر.
میر شەعلان خێری بەگ، لە لێدوانێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، گوتی: "حکوومەتی هەرێم مامەڵەیەکی جوان و ڕێنماییی تەندروستیی جوانی گرتووەتە بەر و بە شێوەیەکی باش، شوێنی گونجاوی بۆ گومانلگێراوەکان داناوە."
گوتیشی: "داوا لە هەموو خەڵک دەکەم هاوکاریی هێزە ئەمنییەکان و تیمە تەندروستییەکانی حکوومەت بکەن و پابەندی ڕێنماییەکان بن."
کـــاروان بـــاعەدری