هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی تێچووی پرۆسەی حەجی ئەمساڵی دیاری كرد

وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی تێچووی پرۆسەی حەجی ئەمساڵی دیاری كرد
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی تێچووی پرۆسەی حەجی ئەمساڵی دیاری كرد

2023-05-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دجیتال میدیای سپێده‌

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی له‌ئاگادارییه‌ك بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت بە بڕی( 330,000 ) سێ سەد و سی هەزار دولار پاڵپشتی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ دەکه‌ین.

له‌ ئاگاداریه‌كه‌ ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو كه‌ بڕە پارەی تێچووی حه‌ج کە بۆ هەر حاجییەک بۆ گەشتی ئاسمانی( 4500) چوار هەزار و پێنج سەد و دولارە(45وه‌ره‌قه‌) وه‌ بۆ گەشتی وشکانی( 3800 )سێ هەزار و هەشت سەد دولارە(38 وه‌ره‌قه‌).

ده‌قی ئاگاداریه‌كه‌:

ئاگادارییه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان
"تێچووی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ دیاری کرا"
" وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی بە بڕی( ٣٣٠,٠٠٠ )سێ سەد و سی هەزار دولار پاڵپشتی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ دەکات "
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ،ئاگاداری هەموو ئەو هاووڵاتیانە دەکاتەوە ئەوانەی کە ئەمساڵ مافی گەشتکردنیان هەیە بۆ حەج، ئەوا رۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٥٢٠٢٣ سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومڕە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان و دانی بڕە پارەی تێچووی حه‌ج کە بۆ هەر حاجییەک بۆ گەشتی ئاسمانی( ٤٥٠٠) چوار هەزار و پێنج سەد و دولارە وه‌ بۆ گەشتی وشکانی( ٣٨٠٠)سێ هەزار و هەشت سەد دولارە، دواکات بۆ وه‌رگرتنی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٠٥٢٠٢٣ دەبێت .
دیاریکردنی تێچووی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدایە کە دەستەی باڵای حەج وعومڕەی عیراقی لە چەند رۆژی رابردوودا بە نووسراوی فەرمی تێچووی گەشتی حاجیان بۆ شاری مەدینە و خەرجییەکانی رێگا و مانەوە لە شاری مەدینە و گواستنەوەی ناوخۆیی و گەشتی ئاسمانی و وشکانی بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستانی ناردووە هەروەها لەگەڵ تێچووی پرۆسەی حەج بۆ هەر حاجییەک کە لە لایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە لە شاری مەککەی پیرۆز خەرجکراوە کە بە پێی ئەم خشتەیەی خوارەوە ڕوون کراوەتەوە
تێچووی پرۆسەی حەج بۆ هەر حاجییەک لە شاری مەدینە لە لایەن دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراق کە دانراوە
ژ
بڕگەکان
گەشتی ئاسمانی
گەشتی وشکانی
1
ئۆتێلی مەدینە
$446
$446
2
خواردنی مەدینە
$62
$78
3
سەرپەرشتیاری سعوودی -الوکلاء الموحد
$446
0
4
دامەزاروەی - المطوفین
$1204
$1204
5
گەشتی ئاسمانی
$450
6
گەشتی وشکانی
$187
7
گەشتی ناوخۆیی لە مەدینە
$53
$48
8
کرێی حەواڵەی پارە بۆ سعوودیە
$10
$10
کۆی خەرجی عیراق لە سعوودیە - مەدینە
$2671
$1973
تێچووی حەج بۆ هەر حاجییەک لە شاری مەککەی پیرۆز کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە خەرجکراوە
ژ
بڕگەکان
گەشتی ئاسمانی
گەشتی وشکانی
1
ئۆتێلی مانەوەی حاجیان لە شاری مەککە
$1300
$1300
2
خواردنی حاجیان لە شاری مەککە
$380
$380
3
خەرجی جۆراو جۆر
$229
$229
کۆی خەرجی لە سعوودیە - مەککە
$1900
$1900
لێرەوە بە پێویستی دەزانین بۆ هاووڵاتیان ڕوون بکەینەوە کە تێچووی هەر حاجییەک بەرێگای گەشتی ئاسمانی( ٤٥٧١) دولار بووە بە پاڵپشتی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی، بووە( ٤٥٠٠) دولار هەروەها تێچووی حەجی وشکانی (٣٨٧٣ )دولار بووە بە پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووەتە (٣٨٠٠) دولار
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بە مەبەستی (کەمکردنەوەی تێچووی) حەجی ئەمساڵ لەسەر هاووڵاتیان هەڵسا بە پاڵپشتی کردنی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ بە بڕی (٣٣٠,٠٠٠ )سێ سەد و سی هەزار دولار بۆ ئەوەی تێچووی حەجی ئاسمانی و وشکانی لەسەر هاووڵاتیان کەم بکرێتەوە و نرخەکەیش هاوتا بێت لەگەڵ ئەو نرخەی کە دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراقی لە حاجیانی عیراق وەردەگرێت،بۆیە لێرە بە پێویستی دەزانین بۆ هەموو لایەک ڕوون بکەینەوە کە ئەو بڕە پارەی کە لە حاجیانی کوردستان وەردەگیریت هیچ بڕە پارەیەک بۆ وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ناگەڕێتەوە .
ئەمساڵ بۆ یەکەم جار بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان هەڵدەستێت بە گواستنەوەی بەشێک لە حاجیانی کوردستان کە ژمارەیان (٦٩٠) حاجییە، بۆیە لێرەوە ئاگاداری هەموو ئەو کەسانە دەکەینەوە کە ناویان دەرچووە سەرپشکن لەوەی کە بیانەوێت بە رێگای ئاسمانی یاخود وشکانی گەشت بکەن، بە پێی ئەو رێژەیەی بۆ پارێزگا یاخود ئیدارە سەربەخۆیەکان دیاری کراوە
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە
١⁄٥⁄٢٠٢٣