هێزەكانی ئیسرائیل له كەرتی رۆژئاوا هاوڵاتییەكی فەڵەستینیان شەهید كرد
دیجیتال میدیای سپێده
لەماوەی هەڵكوتانە سەر كەمپی عەقبە جەبر لە شاری ئەریحا لە رۆژهەڵاتی كەرتی رۆژئاوای فەڵەستین، هێزەكانی سوپای ئیسرائیلی داگیركار هاوڵاتیەكی فەڵەستینیان شەهید كرد و، هەشت كەسی دیكەیان بریندار كرد و، هەروەها لەمیانی هێرشكردنە سەر كەمپی نۆر شەمس فەڵەستینیەكی دیكەیان برینداركردوە.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستینی بڵاویكردەوە: سەر لەبەیانی ئەمرۆ هێزەكانی سوپای ئیسرائیلی داگیركار هەڵیانكوتاوەتە سەر دوو كەمپ لە دوو ناوچەی جیاوازی فەڵەستین و،بەهۆیەوە گەنجێكی تەمەن 17 ساڵیان شەهید كردوە و، شەش كەسی دیكەش برینداركراون و، برینی سێ كەسیان مەترسیدارە.
بەپێی وتەی شاهێدكان، هێزێكی سەربازی ئیسرائیلی سەر لەبەیانی ئەمرۆ هەڵیانكوتاوەتە سەر كەمپی عقبە جەبر و كەمپی نور شەمس و، بەهۆیەوە پێكدادان لەنێوانیان دا دروست بووە و، هێزەكانی جولەكەی داگیركاریش گولەی راستەقینە وپلاستیكی و گازی فرمێسك رێژیان بەكارهێناوە.
لایخۆیەوە، جهاد ئەبو عەسەل، پارێزگاری ئەریحا رایگەیاندوە: كەمپی عەقبە جەبر زیاتر لە سێ مانگە لەلایەن جولەكەوە بەئامانج دەگیرێت و، داواش لەوڵاتانی جیهان دەكات دەستوەردان بكەن، بۆ پاراستنی گەلی فەڵەستین لەدەست جولەكە.