هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق.. بڕیاردرا 10ی ئەم مانگە دوا وادەبێت بۆ پەسەندكردنی پڕۆژەی بودجە

عێراق.. بڕیاردرا 10ی ئەم مانگە دوا وادەبێت بۆ پەسەندكردنی پڕۆژەی بودجە
عێراق.. بڕیاردرا 10ی ئەم مانگە دوا وادەبێت بۆ پەسەندكردنی پڕۆژەی بودجە

2023-05-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بە ئامادەبونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوەوە و جەخت لە پەسەندكردنی پڕۆژەی یاسای بودجه و پابەندبون بە وادەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان كرایەوە، هاوكات بڕیاردرا 10ی ئەم مانگە دوا وادەبێت بۆ پەسەندكردنی پڕۆژەی بودجه.‌

هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ كۆبونەوەی خولیی هاوپەیمانێتیەكە لە بەغدا بەڕێوەچووە، لە كۆبونەوەكەدا جەخت لەسەر گرنگی پەسەندكردنی بودجەی فیدراڵی و دەستپێكردنی پڕۆژە و بەرنامەكانی حكومەت كرایەوە، هاوكات رۆژی 10ی 5ی 2023 وەك دوا رۆژ بۆ چارەسەركردنی گفتوگۆكان لەسەر بڕگەكانی بودجە دیاریكرد، بەشداربوانیش پابەندبونیان بە وادەیەكەوە پشتڕاستكردەوە، هاوكات جەخت لە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان لە كۆتایی ئەمساڵدا كرایەوە.‌