رێككەوتنی وڵاتانی كەنداو و عەرەبی بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ نێو چوارچێوە عەرەبییەكەیدا
دیجیتال میدیای سپێده
لەپێناو گەڕانەوەی سوریا بۆ نێو كۆمكاری عەرەبی وئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ دیمەشق، دوێنێ وەزیرانی دەرەوەی عێراق، میسر، سعودیە، ئوردن، لەعەممانی پایتەخت بەبەشداری وەزیری دەرەوەی سوریا كۆبوونەوە.
پێشتریش وڵاتانی كەنداو وعەرەبی لەشاری جەددەی سعودیە كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا وتێیدا تاوتوێی دۆخی سوریایان كردەوە بۆ ئەوەی لەماوەی داهاتوو دا كەبریارە كۆبوونەوەی كۆمكاری عەرەبی لەسعودیە بەرێوەبچێت، سوریاش تێیدا بەشدار ببێت.
دوای كۆبوونەوەی عەممان، وەزیرانی دەرەوەی ئەو چوار وڵاتە، بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە وجەختیان لەسەر پشتیوانیكردنی حكومەتی سوریا كردەوە بۆ كۆنترۆڵكردنی تەواوی خاكەكەی وهەروەها پاراستنی یەكپارچەیی سوریا وگەڕانەوەی ئاوارەكان.
هەروەها جەختیان لەسەر كۆتاییهێنان بەقەیرانی سوریا كردەوە لەرێگەی چارەسەرییەكی سیاسی ورەخساندنی باردۆخێكی گونجاو بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان ودەرچوونی تەواوی هێزە بیانیەكان لەنێو خاكی سوریا دا. هەروەها تاوتوێی دۆخی مرۆیی وئەمنی وسیاسیان لەسوریا كردوە.
كۆبوونەوەی عەممان، ئامادەكارییەكە بۆ گەڕاندنەوەی سوریا بۆ نێو كۆمكاری عەرەبی كەبریارە لەمانگی داهاتوو لەسعودیە بەرێوەبچێت.