هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرکۆماری عێراق: داوا دەکەین ئەو یاسایانەی پارێزگاریی لە رۆژنامەنووسان دەکەن پەسەند بکرێن

سەرکۆماری عێراق: داوا دەکەین ئەو یاسایانەی پارێزگاریی لە رۆژنامەنووسان دەکەن پەسەند بکرێن
سەرکۆماری عێراق: داوا دەکەین ئەو یاسایانەی پارێزگاریی لە رۆژنامەنووسان دەکەن پەسەند بکرێن

2023-05-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف رەشید داوای کرد، ئەو یاسایانەی کە پارێزگاریی لە رۆژنامەنووسان و میدیاکاران دەکەن پەسەند بکرێن.

سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف رەشید لە پەیامێکدا بەبۆنەی رۆژی جیھانیی رۆژنامەگەرییدا داوای کرد، ئەو یاسایانەی کە پارێزگاریی لە رۆژنامەنووسان و میدیاکاران دەکەن پەسەند بکرێن.

عەبدولـلەتیف رەشید لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی رۆژنامەنووسانی عێراق و جیھان کردووە و جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە کەشێکی گونجاو بۆ بیرکردنەوەی میدیایی ئازاد دابین بکرێت.

راشیگەیاندووە کە بوونی ئازادی بۆ خستنەڕووی بۆچوون و بیرۆکەکان بەبێ سنووردارکردن یان سانسۆر، رەنگدانەوەی پابەندبوونە بە بناغەکانی دیموکراسیی کە ساڵانێکی زۆرە، رۆژنامەنووسان قوربانیی زۆریان بۆ داوە.

سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف رەشید هەروەها داوایشی کردووە ئەو یاسایانەی کە پارێزگاری لە رۆژنامەنووسان و میدیاکاران دەکەن پەسەند بکرێن.