یهكگرتووی ئیسلامی: پێویستە هەڵبژاردنەكان لە کاتی خۆیدا ئهنجام بدرێت
دیجیتال میدیای سپێده
ئهمڕۆ چوارشهممه وەفدێکی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی له وهفدێكی یەکێتی نیشتمانی كردوو دواین گۆرانکاریە سیاسیەکانی هەرێم و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
ئەمرۆ ۳/٥/۲٠۲۳ وەفدێكی یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستان کە پێکهاتبوو لە بەرێزان دکتۆر محمد هاودیانی ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی دەزگای پەیوەندیەکان و غازی علی ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەلبەندی دووی هەولێر و ساکینە شێخانی و محمد دارەتویی و عادل عوبێد کارگێرانی دەزگای پەیوەندیەکان پێشوازیان کرد لە وەفدێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەرێزان دکتۆر مجید حمدامین ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەلبەندی سێی هەولێری یەکێتی و عبدالقادر هەرکی لێپرسراوی بەشی پەیوەندیەکانی مەلبەندی سێ و دکتۆر نیازی هەورامانی و دارا عوسمان ئەندامانی بەشی پەیوەندیەکانی مەلبەندی سێ.
لەم دیدارەدا هەردوولا تاوتوێی دواین گۆرانکاریە سیاسیەکانی هەرێم و ناوچەکەیان کرد دکتۆر محمد هاودیانی جەختی کردەوە کە پێویستە لەسەر بنەمای خزمەتکردن بە هاولاتیان کێبڕکێی کێشەکان بە گفتوگۆو لێکتێگەیشتن بێت وەیەکگرتوو لەگەڵ هەڵبژاردنە لە کاتی خۆیداو وەدرێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان نایاسایی بوو .
وەفدی یەکێتی نیشتیمانی سوپاسی پێشوازی و بەدەمەوە چونی یەکگرتووی ئیسلامیان کرد و یەکگروویان هەمیشە. بە دەرچەی چارەسەری گیروفتەکان زانیوە.
لەکۆتاییدا هەردوولا خوازیار بوون کە بەردەوامی بە پەیوەندیەکانیان بدەن بۆ چەسپاندنی دیموکراسی و مافەکانی خەلکی کوردستان .