ڕاگەیەندراوێک لە رێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستانەوە
دیجیتاڵ میدیای سپێده
سەبارەت بە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان رێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكردهوه و ئاماژهیان بهوهكردوه، نابیت ئاههنگی دهرچوون بهرهو لادان ببریت و پیگهی ئهکادیمی قوتابی و زانکۆی پی لهكهدار بكريت.
مەکتەبی سکرتاریەتی رێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان ڕایگهیاند: ئێمە لە رێکخراوی گەشەپیدانی قوتابیانی کوردستان، لە ناخی دڵمانەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکانی کوردستان دەکەین کە قۆناغێکی ئەکادیمی ژیانیان گەیاندە پایان، و هیوای دامەزراندن و دۆزینەوەی دەرفەتی کار و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین، بەڵام سەرنجتان بۆ دوو خاڵ ڕادەکێشین:
1. بەشێک لە ئاهەنگەکان بوونەتە مایەی بارگرانی و چاولێکەری و بەفیڕۆدانی ئیمکانیەتێکی ماددی زۆر، بە بێ ئەوەی جێگەیەکی باش پڕ بکاتەوە، لەگەڵ گوزەرانی خێزان و بژێویاندا یەکناگرێتەوە.. داواکارین خودی قوتابیان سنورێک بۆ ئەم بەفیڕۆدان و چاولێکەرییە دابنێن و لە پێناو شتی سادەی کەم ئەرزشدا بارگرانی دروست نەکەن.
2. لە هەندێک زانکۆ و پەیمانگەکاندا، شێوازی ئەنجامدانی ئاهەنگەکان گوزارشت نین لە مەراسیمی بە کۆتاگەیاندنی قۆناغێکی ئەکادیمی باڵا، بەڵکو شێوازی ئاهەنگەکان چوێنراوە بە دانس و ئاکتی یانەشەوانەکان، کە سەرلەبەری دژە بە پێگەی ئەکادیمی و پرەنسیپی خێزانی کوردەواری و پەروەردەی باڵا.
باسیان لهوهشكردوه، داواکارین وەزارەتی خوێندنی باڵا و لایەنە پەیوەندەرەکان و زانکۆ و پەیمانگەکان، سنورێک بۆ ئەم لادانە دابنێن و ئاهەنگی دەرچوون بە پرۆژەی بونیادی و دەرفەتی کار و لایەنی تەرفیهی گونجاو بکەنەوە.