هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق.. وەزارەتی كشتوكاڵ پێشبینی دەكات لە گەنمدا خۆژێنی بەدەست بهێندرێت

عێراق.. وەزارەتی كشتوكاڵ پێشبینی دەكات لە گەنمدا خۆژێنی بەدەست بهێندرێت
عێراق.. وەزارەتی كشتوكاڵ پێشبینی دەكات لە گەنمدا خۆژێنی بەدەست بهێندرێت

2023-05-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، پێشبینی كرد لە وەرزی ئێستادا خۆژێنی لە بەروبوومی گەنمدا بەدەستبهێندرێت، هاوكات ئەو ڕێكارو بڕیارانەی ڕاگەیاند كە دەبێتە هۆی زیاتر بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراك.

یاسر حەسەن ساڵح، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: هەوڵێكی هاوبەش لەلایەن وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بازرگانی لە سەرەتای ئامادەكردنی پلانی كشتوكاڵی زستانەوە هەیە، و وتیشی: نرخی ئێستای هەر تۆنێك گەنم 850 هەزار دینارە دیاری كراوە بۆ پاداشتی جووتیاران.

ساڵح ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە ئەنجامی ئەو ڕێكارانەی كە بەدەست هاتوون، دەگەینە دوورترین مەودا بۆ گەیشتن بە ئاسایشی خۆراك و جەختیشیكردەوە: وەزارەتی كشتوكاڵ رێنمایی بەكارهێنانی تەكنیكەكانی ئاودێری مۆدێرنی كردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئاو.

راشیگەیاند: ئەو ڕوبەرانەی كە لەم وەرزەدا چێندراون بە ئاودرێری 5 ملیۆن و 516 هەزار دۆنمە، لەكاتێكدا لەسەر (ڕووبەرە دێمیەكان) 632 هەزار دۆنم، و ئەوەی لە دەرەوەی پلانەكە چێندرابوو، پێشبینی دەكرێت یەك ملیۆن و 750 هەزار تۆن گەنم بەرهەمەكەی بێت، پێشبینیش دەكرێت بەم زووانە توانای خۆژێنی بەدەستبهێنێت.