هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە دەكات

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە دەكات
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە دەكات

2023-05-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


بڕیارە ئەمرۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات و لەمیانیدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە بكات.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەرنامەی كاری دانیشتنی خۆی بڵاوكردەوە وئاماژەی بەوەكردوە: یەكێك لەبڕگەكانی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە تایبەتە بەخوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە كە لەلایەن لیژنەی هەرێمەكان وپارێزگا نا رێكخراوەكان لەهەرێمدا پێشكەش دەكرێت.

رۆژی 13ی ئاداری 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رێكارە فیدراڵییەكانی پارێزگاكردنی هەڵەبجەی لەسەر ئاستی عێراقی فیدراڵ پەسەندكرد و رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی كرد بۆ پەسەندكردنی. لەمیانی دانیشتنی ژمارە (17)ی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران لەوەرزی یەكەمی یاسادانان لەساڵی دووەمی ‌خولی پێنجەمی هەڵبژاردن كەرۆژی 2ی نیسانی 2023 بەڕێوەچوو، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە كرا.

ئەوەیش خراوەتەڕوو: لەمیانی دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا، پرۆژەیاسای ئەندامبوونی عێراق لە سیستەمی سیاسیی رێكخراوی گەشەپێدانی ئافرەتان لەوڵاتانی ئەندام لەرێكخراوی هاریكاری ئیسلامی وپێكهێنانی لیژنەیەكی كاتی بۆ بنبڕكردنی ماددەی هۆشبەر دەخرێتە دەنگدانەوە. هەروەها خوێندنەوەی دووەم پڕۆژەیاسای ئەندامبوونی عێراق لەدامەزراندنی بانكی ئەورووپا بۆ ئاوەدانكردنەوە ویاسایەكی تایبەت بەكۆچپێكراون دەكرێت.