هەواڵی کوردستان ئێستا

فەڵەستین.. هێزەكانی جولەكە هێرش دەكەنە سەر شاری نابلس وسێ‌ كەس شەهید دەكەن

فەڵەستین.. هێزەكانی جولەكە هێرش دەكەنە سەر شاری نابلس وسێ‌ كەس شەهید دەكەن
فەڵەستین.. هێزەكانی جولەكە هێرش دەكەنە سەر شاری نابلس وسێ‌ كەس شەهید دەكەن

2023-05-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مرۆ هێزه‌كانى سوپاى جوله‌كه‌ى داگیركار هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر شارى نابلس له‌باشورى كه‌رتى رۆژئاواى فه‌ڵه‌ستین، وبه‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س شه‌هید ده‌كرێن.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاندوه‌: ژماره‌ى شه‌هیدانى شارى كۆنى نابلس به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ سێ شه‌هید، ئه‌مه‌ش به‌هۆى هێرشى ئه‌مرۆى سه‌ربازانى سوپاى ئیسرائیلى بۆ سه‌ر شاره‌كه‌، وئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه‌: سه‌ربازانى ئیسرائیلى ده‌م وچاوى ئه‌و دوو هاوڵاتیه‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌یان به‌ته‌واوى شێوێندراوه‌ به‌هۆى لێدانى ژماره‌یه‌كى زۆرى گوله‌ به‌ده‌م وچاویان كه‌ئه‌سته‌مه‌ بناسرێنه‌وه‌.

هێزه‌كانى جوله‌كه‌ ئه‌وه‌یان راگه‌یاندوه‌: كه‌ ئه‌و دوو فه‌ڵه‌ستینیه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ كوشتنى سێ جوله‌كه‌ى نیشته‌جێكراو له‌ماوه‌ى مانگى رابردوو دا.

سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌كانى نابلس ئاشكرایانكردوه‌: سه‌ربازانى ئیسرائیل به‌شێوه‌یه‌ك گوله‌ بارانی ئه‌و هاوڵاتیه‌ فه‌ڵه‌ستینیانه‌یان كردوه‌ كه‌ كه‌له‌ى سه‌ری دوو له‌وانه‌ له‌جه‌سته‌یان جیابووته‌وه‌.

هه‌ر به‌هۆى ئه‌و هێرشه‌ى ئه‌مرۆى جوله‌كه‌ بۆ سه‌ر شارى نابلس پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كه‌ى ئیسرائیلى وهاوڵاتیانى شاره‌كه‌ دروست بووه‌ وبه‌هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س برینداركراون و 152 كه‌سیش تووشى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى بۆنه‌ته‌وه‌ به‌هۆى به‌كارهێنانى غازى فرمێسك رێژه‌وه‌ ودواى سێ كاتژمێر له‌گرژییه‌كانى نێوانیان هێزه‌كانى جوله‌كه‌ له‌شاره‌كه‌ دا كشاونه‌ته‌وه‌.