هەواڵی کوردستان ئێستا

لەدوو هەفتەی داهاتوودا وادەی دەنگدان لەسەر بودجە دیاری دەكرێت

لەدوو هەفتەی داهاتوودا وادەی دەنگدان لەسەر بودجە دیاری دەكرێت
لەدوو هەفتەی داهاتوودا وادەی دەنگدان لەسەر بودجە دیاری دەكرێت

2023-05-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


لیژنەی دارایی رایگەیاند، لە دوو هەفتەی داهاتوودا وادەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دیاری دەكەن.

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە دوو هەفتەی داهاتوودا میوانداری چوار وەزارەتی گرنگ دەكەن و دواتر وادەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دیاری دەكەن.

ئەحمەد مەزهەر جبوری ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاند، لیژنەی دارایی بەردەوامە لە كارەكانی و ستراتیژییەتی بۆ كەمكردنەوەی قەبارەی كورتهێنانی بودجە ئەنجامدانی گواستنەوەكان.

رونیشیكردەوە، لیژنەكەیان دەكات كار بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی لە نێوان خەرجی دارایی و دابەشكاری تەرخانكراوە داراییەكان بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر هەمواندا.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی راشیگەیاند، هێشتا كات هەیە بۆ كەمكردنەوەی خەرجییەكان بەتایبەت كە نرخی نەوت ناجێگیرەو ناكرێت پشت بە نرخی ئێستا ببەسترێت.
بەوتەی ئەحمەد جبوری، لە دوو هەفتەی رابردوودا بەرچاویان رووندەبێتەوەو وادەیەك بۆ دەنگدان لەسەر بودجە دیاری دەكەن.